#عەبدولستار مەجید#:
سەرۆکی فراکسیۆنی #کۆمەڵی دادگەری#، لەبارەی ئه و لاوکەی لە پرۆگرامی زمانی کوردی پۆلی 10 دا، هەستی مسوڵمانانی بریندار کرد و ناڕەزایەتی لێکەوتەوە، ڕاستییەک ئاشکرا دەکات و داواش لە سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکات #وەزارەتی پەروەردە# ناچار بکات بە دەستکاریکردنی پرۆگرامی خوێندنی هەموو قۆناغەکان.
دەقی یاداشتەکە:
بەڕێز سەرۆکایەتی #پەرلەمانی کوردستان#
بابەت: یاداشت
وەک هەووان ئاگادارن کە دەقێکی شیعری لە کتێبی زمان و ئەدەبی کوردی فۆناغی (10)ی ئامادەیی، کە پرۆگرامی ساڵانەیە خاتووە کە تێیدا سوکایەتی بە ئاینی پیرۆزی ئیسلام وەک ئایینی زۆرینە لە هەرێمی کوردستان دەکات.
ئەم کارە پێچەوانەیە لەگەڵ چەندین دەقی ئەرعی و یاسایی و ئەدەبیش کە لە خوارەوە ئاماژەی پێ دەکەین:
1. ئایینی پیرۆزی ئیسلام ئایینی فەرمی دەوڵەتە و پێویستە لەسەر هەموو سێکتەرەکان شکۆ و ڕێزی بپارێزن هەروەک لە ماددەی 2ی دەستوری هەمیشەیی عێراقی ساڵی 2005 هاتووە.
2. ئەم جۆرە تێکستانە، ئەگەرچی لە ڕوونکردنەوەی وەزارەتی پەروەردەشدا هاتووە کە لادەبرێت، بەڵام ئەم جۆرە ڕەوتە دژە لەگەڵ پرەنسیپی پێکەوەژیانی ئاشتیانە، کە هەرێمی کوردستان پەیڕەوی دەکات، تەنانەت خزمەتێکی گەورەیە بە ڕەوتی (خطاب الکراهیة) دەکات.
- هەروەها ئه و دەقە شیعریە نادروسته و وەک دزیەکی ئەدەبی لە سەرچاوەی سەرەکی خۆیەوە دەستکاری کراوە وەک ئاماژەی پێدەکەین:
ئه و بڕگەیەی لاوکی (دەروێش عەبدی) لە کتێبی (زمان و ئەدەبی کوردی) پۆلی دەیەمی ئامادەیی دانراوە، ئەویش گۆڕین و دەستکاریکردنی دەقە فۆلکلۆریەکەیە، واتە دەقی لاوکەکە لە بنەڕەتدا به و شێوەیە نییە کە وەزارەتی پەروەردە نەقڵی کردووە.
ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ کتێبی (زمان و ئەدەیی کوردی) دەبینێ لە کۆتاییدا ئاماژە به و سەرچاوەیە کراوە کە لاوکەکەی لێ وەرگیراوە، ئەویش کتێبێکە بەناوی (کۆمەڵێک لاوک و حەیران) کۆکردنەوەی : محەمەدی مەلا کەریم.
کاتێک دەچینەوەسەر کتێبەکەی محەمەدی مەلاکەریم، دەبینی ئه و بەشەی لاوکەکە کە کێشەکەی ناوەتەوە لەوێ بەجۆرێکی دیکە نووسراوە، لێرەدا هەر دوو دەقەکە وەک خۆی دادەنێم.
و- دەقی لاوکەکە وەک ئەوەی لە سەرچاوەی سەرەکیدا هاتووە و لێیوەرگیراوە :منێ ڕۆژێ سێ جاران کەرەم نەکەن بدەروێشێ عەبدی، حاشادکەم لدینێ محەمەدی، ساف ئێزیدیمە.
2- دەقی لاوکەکە وەک ئەوەی لە کتێبی (زمان و ئەدەبی کوردی) پۆلی 10 دا هاتووە:
(منێ ڕۆژێ سێ جاران کەرەم دکەم ب(دەروێشێ عەڤدی) حاشا دکەم ل دینێ (موحەمەدی)، ساف ئەز (ئێزدی)مە)
مادام کتێبەکە محەمەدی مەلا کەریم سەرچاوەی دەقەکەیە بۆچی گۆڕدراوە؟ خۆ دەق بەتایبەت دەقی کۆن و فۆلکلۆر دەبێ وەک خۆی بگوازرێتەوە بۆ ئەوەی ڕەنگدانەوەی مات و سات و زمان و کلتوری سەردەمی خۆی بێ نەک بەپێی حەز و بیرکردنەوەی ئێستای ئێمە دابڕێژرێتەوە؟
بۆچی (نەکەن) کراوە بە (دکەم)؟
بۆچی (ئەز) بۆ دەقەکە زیادکراوە؟
جگە لەوانە بەگەڕانەوە بۆ سەرچاوەیەکی خودی ئێزیدییەکان کە لاوکەکەی تێدا بڵاوکراوەتەوە، ئەویش لەگەڵ ئەوەی ناو کتێبی پۆلی 10 تێک ناکاتەوە.
ماڵپەری (شبکة لالش الاعلامیة) لاوکەکەی ئاوا بڵاو کردووەتەوە :منێ ڕۆژێ سێ جارات کەرەم دکەم ب دەروێشێ عەڤدی ئەگەر منێ شەرم نەکربا منێ گۆتبا ژ کال و باب دا ئەز ئێزیدیمە.
بۆیە داواکارین کە پەرلەمانی کوردستان، ئەم نووسراوەکان ئاراستەی وەزارەتی پەروەردە بکات، وە پابەندیان بکات بە دەستکاری کردنەوەی پرۆگرامەکانی خوێندن بۆ هەموو قۆناغەکان.
لەگەڵ ڕێزدا...
عەبدولستار مەجید
سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری
[1]