لە نووسینی بیرمەند و کۆمەڵنناسی ئەمریکی/ ئەڵمانی: ئەریک فرۆم
وەرگێرانی لە زمانی عەرەبییەوە: #ئەردەڵان عەبدوڵڵا#
ئەریک فرۆم لەم کتێبەیدا باسی کۆمەڵێک بابەتی فکریی و دەروونشیکاریی و کۆمەڵناسی گرنگی کردووە کە پەیوەندییان بە ژیانی مرۆڤەوە هەیە لەوانە: شەڕەنگێزی، نەرجسیەت بەگشتی و نەرجسیەتی تاک و کۆمەڵ، ئایا مرۆڤ گورگە یان مەڕە، خۆپەرستی، فاشیزم، نەتەوەپەرستی، موڵکداری، هونەری بوون، کۆمەڵێک بابەتی تر.
ئەم کتێبە لە 180 لاپەڕەی قەبارە مام ناوەند پێکهاتووە و ئەم چاپە نوێیەش لەلایەن ناوەندی ڕەهەندەوە چاپکراوە و ئێستاش لە کتێبخانەکانی هەرێمی کوردستاندا دەستدەکەوێت.