لە ڕۆژی 22-9-2020 لە هۆڵی ڕۆشنبیری #هەولێر#، ڕێورەسمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی #سەمای فریشتەکان# بەڕێوەچوو، کە ژمارەیەکی زۆر لەهونەرمەندان و ڕۆشنبیران ئامادەی ببوون.
کتێبی سەمای فریشتەکان لە نووسین و ئامادەکردنی #عەبدولعەزیز مەجید#ە، کتێبەکە گەڕانێکە بە نێو مێژووی سەما و هونەری میللی لە باشووری کوردستان.
نووسەر لە کتێبەدا ژیان و بەرهەمی کۆمەڵێک لە هونەرمەندانی وەکو ڕاهێنەر و ئاوازدانەری سەمای میللی لە کوردستان خستووەتەڕوو، لەگەڵ ئەوەشدا ژمارەیەکی زۆر لە ئەرشیڤی وێنەیی و ئەو ڕۆژنامانەی سەردەمی کۆن گوتار و چاوپێکەوتنیان لەبارەی سەماو هەڵپەڕکێی کوردی بڵاوکراکردووەتەوە، لە کتێبەکەدا کۆی کردوونەتەوە.
هاوکات لەو ڕێورەسمەدا خەڵاتی ڕێزلێنان پێشکەش بە ژمارەیەک ڕاهێنەری سەما و هەڵپەڕکێی هونەری میللی کرا، کە ڕۆڵێکی مەزنیان لە بەرەوپێشبردنی هونەری میللی لە کوردستان هەبووە.
لە دەستپێکی ڕێوڕەسمەکەدا، چەند نمایشێکی هەڵپەڕکێی کوردی پێشکەشکران، کە لەلایەن #گرووپی هونەری میللیی هەولێر# ئامادەکرابوون[1]