لە سەر شوێنی لە دایکبوونی قسە و باسی زۆر هەیە. کۆمەڵێک شوێنی لە دایکبوونیان لە #کرماشان# داناوە. ئەو کۆمەڵێک شێعری فارسیی لێ بە جێ ماوە. ئەو هەروەها کۆمەڵێک شوێنکەوتووی تایبەتی لە ئێراندا هەیە کە بە نیعمەتوڵڵاییەکان ناویان دەرکردوە.
شا نیعمەتوڵڵا وەلی لە کەسایەتییە کوردیە ئایینییەکانی سەدەی هەشت و نۆی کۆچییە، شا نیعمەتوڵڵا لە بنەماڵەی #شێخ زەکەریا#یە وەک لە پەرتووکی بنەماڵەی زانیاری عەلادین سوجادیدا هاتووە.