شەوی ڕابردوو تیرۆریستانی #داعش# پەلاماری گوندی چەخماخەی سەر بە شارۆچکەی دووبز لە ڕۆژئاوای #کەرکووک#یان دا و بەداخەوە لە ئەنجامدا چوار هاووڵاتی شەهید و سێ هاووڵاتیی تریش بریندار بوون.
سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری شەهیدانی ئەو ڕووداوە تیرۆریستییە دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین و هیوای چاکبوونەوەیش بۆ برینداران دەخوازین.
ئەو ڕووداوە و چەندین ڕووداوی هاوشێوەیش بە ڕوونی پێشان دەدات کە تیرۆریستانی داعش بۆشایی ئەمنی و ناسەقامگیرییان بۆ خۆڕێکخستنەوە و بەهێزبوونەوەیان قۆستوەتەوە.
هەڕەشەی تیرۆریستان بۆ سەر ئاسایش و ژیانی خەڵک هەر ماوە و پێویستە بە هەند وەربگیرێت. هەر بۆیەش دەبێ هەماهەنگی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی و هاوپەیمانان بۆ نەهێشتن و بنبڕکردنی هەڕەشەی تیرۆر بەردەوام بێت و بەهێزتر بکرێت و، هەروەها کۆتایی بەم بارودۆخە ناسرووشتییە ئەمنی و سەربازییەش بێت کە لەم ناوچانەدا کراوەتە ئەمری واقع.
مسعود بارزانی
#19-02-2020#
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 2,031 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!