بە بۆنەی کۆتاييهاتن و سەرکەوتنی کۆنگرەی چوارەمی يەکێتيی نيشتمانيی کوردستانەوە، بە گەرمی پيرۆزبايی لە يەک بە يەکی ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەنديی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# و ئەنجومەنی سەرکردايەتيی گشتيی يەکێتی و تەواوی کاديران و ئەندامان و لايەنگرانی دەکەم، هيوای سەرکەوتنيان بۆ دەخوازم.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق خاوەن ئامادەيی و پێگەيەکی کاريگەرە، بە سەرکەوتنی کۆنگرەکەی دەتوانێ ڕۆڵێکی باشتر بۆ بەدەستهێنانی مافە دەستوورييەکانی هەرێمی کوردستان لە عێراق و خزمەتکردنی زياتری هەرێمی کوردستان و پاراستنی دەسکەوتەکانی و دروستکردنی يەکڕيزی و تەبايی لەنێوان لايەنە کوردستانييەکاندا بگێڕێت.
هەر لەم بۆنەيەدا بە ڕێزەوە يادی جەنابی سەرۆک #مام جەلال# دەکەينەوە.
نێچيرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
#27-12-2019#
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 2,269 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!