1- ماوەی پێشکەشکردن بۆ خوێندنی باڵا/دبلۆمی باڵاو ماستەرو دکتۆرا: لە (05-01-2020 تا 19-01-2020) بەردەوام دەبێت.
2- تاقیکردنەوەی توانستی زانستی: ڕێکەوتی (26-01-2020)
3- دەستپێکی دەوامی خوێندنی دبلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرا: ڕێکەوتی (16-02-2020).
بەڕێوەبەری خوێندنی باڵای وەزارەت وتیشی، کۆی گشتی پلانی خوێندنی باڵا/دبلۆمی باڵاو ماستەرو دکتۆرا لەزانکۆ حکومیەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی خوێندنی (2019-2020) بریتییە لە (5375) کورسی خوێندن کە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
2615 کورسی خوێندن بە خۆرایی بۆ زانکۆکان و زانکۆ نوێییەکان و زانکۆ پۆلیتەکنیکیەکان تەرخان دەکرێت.
417 کورسی خوێندن کە کورسی گشتی بە خۆرایی بۆ فەرمانبەرانی میلاکی هەمیشەیی گشت وەزارەت و دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێم تەرخان دەکرێت و کە بە شێوەی سەرتاسەری لە نێوان خۆیان پێشبرکێ دەکەن لەسەر کورسیەکان.
2343 کورسی خوێندن بەشێوەی پارالێل دەبێت و گشت خوازیارانی دامەزراو دانەمەزراو بۆیان هەیە لەسەر کورسی پارالێل پێشکەشی بکەن کە خەرجی دارایی لەسەر ئەستۆی خوازیار دەبێت.[1]