بایەزیدی، بەرپرسی ئیدارەی پاراستنی ژینگەپارێزیی شاری #سەردەشت#، ڕایگەیاند: ماددەی کیمیایی و ڕیخاو، دەتوانێت لە هۆکارەکانی پیسبوونی ئاوی بەنداوی سەردەشت بن.
ئەو بەرپرسە ژینگەپارێزییە هەروەها وتی: لەگەڵ بنەخاڵەکانی ئاو و ئاوەڕۆ لە شار و گوندەکانی نزیک لەو بەنداوە، لە قوڵایی ئاودا چالاکیی بەکتریاکان دەست پێدەکات و ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبوونی ئۆکسجێن لە ئاو و ئەو هۆکارانەش دەبنە هۆی خنکانی جۆرە ماسییەک بە ناوی کەپوور کە لە قوڵایی ئاودا دەژین.
بە وتەی بایەزیدی، زۆربەی زەوییەکانی دەوروبەری ئەو بەنداوە، زەویی کشتوکاڵین و ماددەی کیمیایی کشتوکاڵیش بە شێوەی ناڕاستەوخۆ دەتوانێت ببێتە هۆی پیسبوونی ئاوەکە.
بەرپرسی ئیدارەی ژینگەی سەردەشت زیادی کرد: ئاوەڕۆی شارەکانی میراوا، نەڵاس و بەشێک لە شاری سەردەشت و تەنانەت #پیرانشار#، هەروەها گوندەکانی پیرانشار هەتا سەردەشت، بە شێوەی خاو دەڕژێنە نێو بەنداوی سەردەشتەوە.[1]