ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە ئاشکرای کرد کە لە چالاکی گەریلاکانی لەشەمزینان-ی جولەمێرگ 4سەربازی تورک، لە ناوچەی ڤالتۆرێ ئەفسەرێکی تورک، سەربازێک و 2 چاووشی شارەزا کوژران و ژمارەیەکی زۆر سەربازی تورک برینداربوون.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە دەربارەی چالاکی گەریلاکانی لەدژی سوپای داگیرکەری تورک ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەنراوەکەی هەپەگەداهاتووە:
لەچوارچێوەی هەڵمەتی شۆرشگێڕی شەهید باگەر وشەهید ڕوونیا هێزەکانی ئێمە لە ڕۆژی 19ی تەمووز/29پووشپەڕ لەدژی سوپای داگیرکەری تورک زنجیرەچالاکییەکیان ئەنجامدا.لەم چارچێوەیەدا:
گەریلاکانمان لەدژی بارهەڵگرێکی سەربازی سوپای تورک کە لە تەپەی خودێ-ی بەوەرهەرێمی ئاڤاشین دەچوون لە نزیک ڕووبارێکدا لە شەمزینانی جولەمێرگ لە کاتژمێر 07:00 چالاکییان ئەنجامدا. لەوچالاکییەدا بارهەڵگرەکە تێکشکا، 4سەرباز کوژران و 2سەربازی تریش برینداربوون. هێزەکانی ئێمە دوای ئەو چالاکییە بەسەلامەتی گەڕانەوە بۆ شوێنەکانی خۆیان.
لە کاتژمێر 11:00 هێزەکانی ئێمە لەنێوان گردی خاپووشکێ-ی شەمزینان و گردی هەلیکۆپتەردا لەدژی ئۆتۆمبیلێکی سەربازی سوپای تورکیا چالاکییان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا ئۆتۆمبیلەکە تێکشکا، بەڵام ژمارەی کوژراوو بریندارەکان نەزانراوە. هێزەکانمان دوای ئەو چالاکییە بەسەلامەتی گەڕانەوە بۆ شوێنەکانی خۆیان.
لە ڕۆژی 14ی تەمووز/23ی پووشپەڕدا سوپای داگیرکەری تورک لە ناوچەی ڤاڵتۆی جولەمێرگ بەکەڵک وەرگرتن لە زرێپۆشی سەربازی دەستیان داوەتە ئۆپەراسیۆنی سەربازیی. هێزەکانی ئێمە سەربازانی سوپای دژمنیان خستەژێرچاودێری و لەهەمان ڕۆژ و لە کاتژمێر14:30 خولەکدا سوپای دوژمنیان کردە ئامانج. لەو چالاکییەدا ئەفسەرێک و سەربازێکی سوپای تورک و 2 چاووشی شارەزای ڕێگە کوژران و ژمارەیەکی زۆر لە سەربازانی سوپای تورک برینداربوون.
لەوچالاکییەدا 2 هەڤاڵی ئێمە بە ناوەکانی بەسێ ووڵات هەتا دوا فیشەک لەدژی دوژمن شەڕیان کرد و شەهید بوون. دوای ئەو شەڕە سوپای تورکیا بەهەلیکۆپتەر ناوچەکەی تۆپبارانکرد.[1]