نووسینی: توانا ئەمین
توانا ئەمین لە لاپەڕەی خۆیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، هەندێک ناونیشانی نێو ئەم کتێبەی ئاشکراکردووە کە بریتین لە: (مەلا عەبولکەریمی مودەریس و هەڵەکانی شەرحی مەحوی، هیومانیزم وەک گوتار، ڕامانێک لە شیعری ئەپسێردی کوردی، هەوڵێک بۆ خوێندنەوەی فەلسەفەی خەیاڵ، گوتارێکی شارناسیانە، چێژ لە ستاتیکای توندوتیژییدا، شار و قەحبە چەند لەیەک دەچن؟، چۆن خۆشەویستی بکەین.. چۆن خۆشەویستی بخوێنینەوە، داهێنەر کێیە، نیگایەکی هێرمۆنۆتیکی لە ماسک، ئیستێک لە نێوان هێماناسیی و فەلسەفەدا، لەبارەی غەمگینییەوە... بۆ ئینسانی نوێ دڵی تەنگە..؟! ڕەشبینی سپی چییە؟، داگرتنی ئاسمان؛ یان ئەوەی جوانی دەتوانێ بیکات، شوشەییبوون یان لە تۆڕکەوتنی کۆمەڵایەتی، ئایا زمانی کوردی دەرەقەتی گوزارشتکردن لە دونیایی نوێ دێت..؟ بەختیار علی؛ ئەفسانەی پیاوێکی کورد بە ئاسمانەوە، کێ بیر لەچی دەکاتەوە..؟ لەبارەی هونەی باڵاوە، ورتەورتێک لەبارەی وجودەوە، گیرۆدەبوون بەدەست ژیانەوە؛ یان داشی ناو یارییەکی میتافیزکی، لەسەردەمێکدا کە هەمووان قسەدەکەن... بۆ من دەمەوێ بێدەنگ بم!)
لەلایەکی ترەوە توێژەری فەلسەفە (بەکر عەلی) پێشەکیی ئەم کتێبەی نووسیوە، لەو ناساندنەی نێو ئەم پێشەکییەدا لەبارەی ئەم کتێبەوە، ئەو توێژەرە نووسیوێتی:
ئەم چەند وتارەی لە دووتوێی ئەم کتێبەدایە؛ هەوڵنووسینێکە بۆ دۆزینەوەی ئەخلاقێکی ئیستاتیکی کە تا دێت مرۆڤی مۆدێرنە ونتری دەکات.
Kitap okuyun: مینای شین
Toplam indirme:
2,325 kez
Tüm yazar, çevirmen ve yayıncılardan, kitaplarınız sizin izninizle indirilmediyse, bizimle iletişime geçmenizi rica ediyoruz.
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 9,819 defa görüntülendi