ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (#هەپەگە#) بڵاویکردەوە لە چوارچێوەی هەڵمەتە شۆڕشگێڕییەکەدا لە سەرتاسەری سەرحەد، هێزەکانمان لە 6ی ئابی 2018دا و لە کاتژمێر 11:30 دا لە دژی بنکەی سەربازیی سوپای تورکیای داگیرکەر لە گولیزارکێی تەندورەکی ناوچەی ئەبێخێ لە پارێزگای #وان# چالاکییەکیان ئەنجامدا.
هەپەگە ڕاشیگەیاندووە لەو چالاکییەدا زۆربەی بنکە سەربازییەکە کرایە ئامانج و گورز لە ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی جۆری کیرپی درا و ئەوەندەی ڕوون بووەتەوە بە لانیکەمەوە سەربازێکی دوژمن کوژراوە.[1]
#07-08-2018#
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 3,071 defa görüntülendi