وێستگەیەکی نوێی 400KV لە شارۆچکەی #بازیان# دەکرێتەوە و بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای هەرێمی کوردستانیش دەڵێت: ئەو وێستگەیە کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆی بۆ سەر ژێرخانی کارەبا دەبێت.
ئومێد ئەحمەد، بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ڕووداوی ڕاگەیاند، سبەی یەکشەممە وێستگەی 400KV بازیان دەکرێتەوە کە یەکێک بوو لەو پڕۆژانەی بەهۆی قەیرانی داراییەوە لە ساڵی 2014ەوە وەستێنرابوو، کردنەوەی وێستگەکە کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی ڤۆڵتیەی کارەبا و پەیوەستبوونی کارەبای هەرێمی کوردستان بە کارەبای عێراقەوە دەبێ.
ئومێد ئەحمەد ئاماژەی بەوە کرد، تاوەکو ئێستا تەنها یەک وێستگەی 400KV لە #هەولێر# هەبوو بە ناوی ئەربیل سەنتەر، وێستگەی بازیان دەبێتە دووەمین و بڕیاریشە لە شارۆچکەی هەریر و پارێزگای #دهۆک#یش دوو وێستگەی دیکەی هاوشێوە دروستبکرێن.[1]
#28-07-2018#
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 2,336 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!