نووسەر: خالید ئێرتوغروڵ
وەرگێڕ: نەشمیل ئەبوبەکر [1]
ئەم کتێبە بەسەرهاتە گرنگەکانی ژیانی نوسەری بەناوبانگ و خامەڕەنگین (عارف بەهادور)ی لەخۆگرتووە..لە بابەتگەلێکی سەرسوڕهێنەر و سەرنجڕاکێش و ناخ هەژێن پێکهاتووە....
ئەو سەرکەوتنانەی هیوا و فیداکاری و باوەڕ، سەرەڕای گشت هەلومەرجە نەرێنییەکان دەستەبەری دەکەن، بەمەبەستی ئەوەی ببنە نمونەیەک بۆ هەموان، لەنوکی خامەوە خراونەتە سەر لاپەڕەکان...
ئەم بەرهەمە باس لە (چۆنێتی سەرکەوتن) تەنانەت لە دژوارترین کاتەکاندا دەکات، دەبێتە هیوایەکی نوێ و ڕابەرێکی باوەڕپێکراو بۆ هەمو ئەوانەی کە لە ژیان زویر بون و خۆیان داوە بەدەم گێژاوی شکستەوە...
ڕوداوەکانی نێو ئەم کتێبە بەرهەمی ئەندێشە نین، لەلایەن نوسەریشەوە هەڵنەبەستراون، ، ، ئەم بەرهەمە بە خەیاڵی بون بە شاکارێکی ئەدەبیشەوە نەنوسراوە، ، لەبەر ئەمە باشترە وەک ڕۆمان یان چیرۆک تەماشای نەکرێت، ، بەڵکو شێوازێکی تایبەت بە خۆی هەیە، ،
ئەم کتێبە بۆ ئەوانەیە کە دەیانەوێت سەرەڕای هەمو بارودۆخە نەرێنییەکان، لەناو ئاگردا چرۆ بکەن. [2]