بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، تەنها لەمانگی هەشتی ئەمساڵدا نزکەی حەوت هەزارو 760 کەس چونەتە وڵاتی تورکیا، بەڵام تەنها 6 هەزار و 100 کەسیان گەڕاونەتەوە.
تایەر عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بەخەندانی ڕاگەیاند: "لە ماوەی هەشت مانگی ڕابردوودا واتە لە #01-01-2015# تا 31-8-2015) نزیکەی 400 هەزار کەس لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانییەوە گەشتیان کردووە بەرەو دەرەوەی کوردستان و بەپێچەوانەشەوە".
وتیشی: "تەنها لەمانگی هەشتدا زیاتر لە 53 هەزار کەس لە فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە هاتوون و ڕۆیشتوون"
ئاماژەی بەوەشکرد: " تەنها لە هەشت مانگی ڕابردوودا نزیکەی 70 هەزار کەس لە فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە بۆ وڵاتی تورکیا ڕۆیشتوون و هاتوون، کە لەو ڕێژەیەش نزیکەی 28 هەزار کەسیان سەفەریانکردوەو نزیکەی 24 هەزار کەسیشیان گەڕاونەتەوە".
ئاشکراشیکرد: "تەنها لەمانگی هەشتی ئەمساڵدا نزکەی حەوت هەزار 760 کەس چونەتە وڵاتی تورکیا، بەڵام تەنها 6 هەزار و 100 کەسیان گەڕاونەتەوە، مەرجیش نییە ئەو ژمارەیەی کە نەگەڕاونەتەوە لە وڵاتی تورکیاوە بەرەو هەندەران بەڕێکەوتبن".
- 03-09-2015
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 6,818 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!