مەنسوور یاقووتی
مەنسوور یاقووتی چیرۆکنووسی بەناوبانگی کوردە و یەکێکە لە ڕواڵەتە دیارەکانی دەیەی 60 و 70ی ئەدەبیاتی فارسی. ئەم نووسەرە ساڵی 1948 لە یەکێک لە گوندەکانی شاری سونقوڕی سەر بە پارێزگای کرماشان لەدایک بووە. قۆناغەکانی خوێندنی لە کرماشان تێپەڕ کردووە و لە سەرەتای دەیەی 70دا بووەتە مامۆستا. مەنسوور یاقووتی ساڵی 1980 و لە دوای شۆڕشی گەلانی ئێران بە بێ ئەوەی هیچ سکاڵایەک لە دژی تۆمار کرابێت لەسەر کارەکەی لابرا و لەمەودوا پیشەی جۆراوجۆری هەبوو و لە لەگەڵ کاری نووسین کرێکاریشی دەکرد.
نووسراوەکانی یاقووتی بەهۆی ڕستەی کوورت و سەربەخۆ و بەبێ ئەوەی لاسایی کەس بکاتەوە دەکرێ پێی بڵێین چخۆفی ئێران؛ ئەم ڕستەیە هی نووسەری ناوداری ئێرانی عەباس مەعرووفییە لە وەسفی مەنسوور یاقووتیدا. ئەم نووسەرە بەهۆی وەسفی فەزای گوند و ژیانی گوندنشینان و چینی چەوساوە و هەروەها بەدەستەوەدانی وێنەیەکی ڕیاڵیستی و ڕەخنەگرانە لە کۆمەڵگەی گوندیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێگەیەکی بەهێزی لە ئەدەبیاتی گوندی و هەروەها ئەدەبیاتی هەرێمیی ناوچەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا هەیە. ئەم نووسەرە لە هەندێک بواری دیکەشدا چالاک بووە بۆ نموونە کۆکردنەوەی ئەفسانەکان، توێژینەوە سەبارەت بە ئەدەبی فۆلکلۆر و شانامەی کوردی.
خاک _ پشکۆ کامەران [1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 4,849 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!