لەدایک بووی ساڵی 1963 لەشاری سلێمانی.. قۆناغەکانی سەرەتایی و ناوەندی و دواییش پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەمان شارم خوێندووەو ساڵی 1981 تا 1986 بەشی شێوەکاریم تەواو کردووە.
لەهەمان دواساڵی تەواوکردنی پەیمانگا، تاوەکو ساڵی 1988 لەوڵاتی ئێران و ساڵی 88تا ساڵی 1991 پەنابەر بووم لەپاکستان. لەساڵی 1991 تاوکو ئێستا 2011 پەنابەر و ناسنامەی نەرویجیم هەیەو دانیشتووی وڵاتی نەرویجم.
خێزانەکەم بولغارییەو دوو کوڕم هەیە، گەورەکەیان گۆران و کوڕی بچوکم میرۆی ناوە.
بەدرێژایی ژیانی هەندەران ئەم کتێبانەو ئەم پێشانگایانەی خوارەوەم بەئەنجام گەیاندووە:
من خاوەنی ئەم کتێبانەم:
1- مانای هونەر – وەرگێران- لەنوسینی جوانناسی ئیگلیز هەربەرت ڕید
2- چەمکەکانی جوانناسی- وەرگێڕان- لەنوسینی فەیلەسوفی ئیتالی بیندیتۆ کرۆسە.
3- هەڵبژاردەی بەرهەمەکانی بافلۆف- وەرگێڕان- دووکتێبەو یەکەمیان گەیشتووەبەچاپ، نوسینی خ.کۆشتۆ یانتز.
4- هەستەسەرڕەشەکان- کورتەچیرۆک، نوسینی خۆم.
5- پەیامی خواکان بەشی یەکەم، ڕۆمان- نوسینی خۆ.
6- پەیامی خواکان-بەشی دووەم-نووسینی خۆم.
7- ئازادی لەعیشق پیرۆزترەچیرۆک- نوسینی خۆم.
8- بەسەرهاتێک لەستۆنگ هەنجس- ڕۆمان-نوسینی خۆم
9- حەوت پێشانگام لەوڵاتی نەرویج و یەک لەهۆلاند کردۆتەوە.
10- خاوەنی ئەم گەلەرییەم لەئەنتەرنێت:www.welcome.to/sarbast
11- ڕۆمانی عیشقی بێوڵات- ڕۆمان-بەزمانی نەرویجی نوسراوەو نەمگەیاندووەبەچاپ.
12- خواکان لەمەترسیدان- ڕۆمان- بەزمانی نەرویجی نوسراوەو نەمگەیاندووەبەچاپ.
13- مێشێک لەکۆچدا- کورتەچیرۆک- بەزمانی نەرویجی نوسراوەو نەمگەیاندووەبەچاپ.
14- پەیامی مژدە.. پاشکۆی پەیامی خواکان، بەڕێوەیەو کاری تیادا دەکەم.
15- پەیامی مژدەی گەڕانەوەو شکست، کاری تیادا دەکەم.
16- کۆی کتێبەکانم گوزارەلەدووناودوون بوون دەکەن.. وەک هونەرمەند لەسوڕی گەشەی خودیدا لەتەوەری ئینسپیراسیۆن و ئێکستاسەدا گەیشتووم بەڕەچەلەکی خۆم و گیانی باوانی دێرینەڕابەریم دەکەن. یەکێ لەو کەڵەپیراەپەیامبەرانەی ڕاز دەگرنەنەستم و لەنەستی گەلەکۆمدا دێتەگفتارو پەیامم پێ دەدات، نوح پێغەمبەر و حەزرەتی پیرشالیارەکەبەسرۆش ناوی دەبەم. کۆی نووسینەکانم گەواهی ئەوەن کەمرۆڤ دەتوانێت لەقوڵایی ناخی خۆیدا دێرینەبین بێت و بگەڕێتەوەسەر چاوگێکی نەژادی. حەز دەکەم بڵێم کەنوسین و فەرموودەو دروودەکانم شایەتن بۆ بۆهاتی پەیان. ئەگەر نوسینەکانی من دەمڕاستی ئایینی کورد نەبن، مانای وایەئایینەکان گشتیان هەڵەن. چونکەئێمەین و بێ سنوریی هزرەکەداهێنەری پەیامە. مرۆڤ پەیامبەری بوونەوەرەبەجەوهەر. کتێبەکانم باسی جەوهەرێکی توانا دەکەن. لەگیانی هونەر و جوانیدا. دەمەوێ میللەتەکەم هۆشدار بن لەئایین و باوەڕی باوانیان. چونکەباوەڕ دەمانباتەسەر ڕێی ڕاست. خواش بەشێکەلەئێمە، کاتێ کەهەست دەکەین ئێمەبەشێکین لەو.
بۆ پەیوەندی، لەفەیسبوک بەناوی Sarbast Khosrow Arif دەتوانی ببیتەهاوڕێم.. پاشان بەنامەو پۆستی ئەلەکترۆنی دەتوانن پەیوەندیم پێوەبکەن.. ژمارەی تەلەفۆن و مۆبایلم لەژێرەوەدا بڕوانە.
سەربەست خەسرەو عارف
03-09-2011
ناونیشان و ژمارەی تەلەفۆن و ئی مەیل:
Sarbasr Khosrow Arif
Mad’s vein 2 A
3179 Åsgårdstrand Norway
Tlf- home: 0047- 33048041 - Mobile: 0047-464 33 863
E.mail: sari-ari@online.no