وێنەی پێشەوا و چەند کەس لە سەرانی حکوومەتی نیشتمانی ئازەربایجان چەند ڕۆژ دوای ئیمزا کردنی پەیمانی یەکێتی و برایەتی کوردستان و ئازەربایجان
ئەم وێنەیە لە ڕۆژی 8ی بانەمەڕی 1325ی هەتاوی لە کاتی بەڕێ کردنی دەستەی نوێنەرایەتی ئازەربایجان - کوردستان لە لایەن پێشەواوە بۆ وتووێژ لە گەڵ حکوومەتی نێوەندی لە فڕۆکەخانەی تەورێز هەڵگیراوە.
ڕاستەوە بۆچەپ : جەعفەری کاویان، سەلاموڵای جاوید، میرزا عەلی شەبوستەری سەرۆکی مەجلیسی نەتەوەیی ئازەربایجان، پێشەوا قازی محەمەد لە کاتی وتار دان دا، میر جەعفەری پیشەوەری، سەرۆکوەزیری حکوومەتی نەتەوەیی ئازەربایجان، نووسرەتوڵای جەهانشاهلوو، جێگری پیشەوەری دە بەرگی نیزامیدا.
وێدەچێ بەڕێز پیشەوەری و دوکتور جاوید بۆ چاوترسێن کردنی حکوومەتی قەوام یونیفۆڕمی ئەفسەرییان دەبەر کردبێ
تێبینی : ئەم وێنەیە جاری یەکەم لە ڕۆژنامەی "هیوا" دا بڵاو کراوەتەوە کە لە ساڵانی 1979-1980 لە لایەن " کۆمەڵەی کوردەکانی دانیشتووی تاران" وە دەردەچوو.