عوسمان کوڕی شەریف کوڕی سەعیدە. شەریف ئەفەندی ی باوکی، کەسێکی ناسراوی خەڵکی #سلێمانی# و موختاری گەڕەکی گۆیژە؛ حەفسە محەمەد ئەفەندی دایکیشی، لە بنەماڵەیەکی دیاری شار بووە. ساڵی 1920 لە دایک بووە. بە منداڵی چووەتە قوتابخانە، تا پۆلی سێیەمی ناوەندیی تەواوکردووە. لە لاویدا، هەر زوو تێکەڵی سیاسەت و چالاکی حیزبی بووە. پێش دامەزرانی لقی کوردستانی ئێراقی کۆمەڵەی ژ.کاف/ پێوەندیی پێوە هەبووە.کە حکوومەتی کوردستان لە #مەهاباد# دامەزرێندرا، چووەتە ئەوێ و بووە بە مامۆستا لە قوتابخانەی گەلاوێژ. دوای ڕووخانی کۆماری کوردستان گەڕاوەتەوە بۆ سلێمانی، درێژەی بە تێکۆشانی سیاسی خۆی داوە و هەمیشە لە بەرەی گەل و نیشتمان دا ماوەتەوە.سەردەمی ڕێژیمی پاشایەتی لە بەر شیعری نیشتمانی خوێندنەوە بەند کراوە، لە گوللە بارانی ساڵی1953ی بەندیخانەی (کووت) بەر کەوتووە.
ناسناوی دانش، لە کۆماری کوردستان پێی بەخشراوە، وەک ئینسانێکی کوردپەروەری دڵپاک و سادە و خۆش مەشرەب و بێ تەماع بووە، حەزی لە پەڕتووک و خوێندنەوە کردووە. لە ژیان و ژین یشدا نووسین و شیعری بڵاو کردووتەوه. عوسمان دانش لە ڕۆژی #10-10-1970# لە تەمەنی 50 ساڵیدا، لە سلێمانی ماڵئاوایی لە ژیان کردووە.
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 5,840 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!