یەکێکە لەو هونەرمەندە ئافرەتانەی کە ساڵانێکی زۆرە خزمەت بە بواری هونەری کوردی دەکات. پەروین لە ساڵی (1960) لە گەڕەکی #سەرکارێز# ی شاری #سلێمانی# چاوی بە ژیان هەڵێناوە، لە ساڵی (1974) دوای تەواوکردنی خوێندنی قۆناغی سەرەتایی، وازی لە خوێندن هێناوە، لە ساڵی (1980) یەکەم کاری هونەری لەگەڵا هونەرمەند (شەوکەت تۆفیق) کردووە، بە گۆرانی (#هەولێر#) چووە ناو جیهانی هونەرەوە، تائێستا (14) گۆرانی هەیە (6)یان کلیپکراوە، خاوەنی سێ منداڵە دوو کچ و کوڕێک، لەشاری هەولێر دادەنیشێت، هاوسەرەکەشی خەڵکی هەولێرە.
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 8,524 defa görüntülendi