- لە تۆڵەی هێرشەکەی ینک و ئێران بۆسەر بیرە نەوتەکانی کەرکووک، سوپای ئێڕاقی لە کاتژمێر 15.00 هێرشی کردە سەر گوندەکانی قەشقە، کانی سڵێمانە، خوڕ خوڕ، سارتک، ئاوماڵ، شەیتان، سێ کانی، سێگردکان، ئۆمەر گۆمبەت، بەردە سپی و نێرەگین، هێزێکی ینک و حشع بەرەنگاریان بوون و چەندین کەسیان لێ کوژرا. هاوکات لەگەڵ ئەم هێرشەدا، کاتژمێر 14.00 هێرشێکی تریش کرایە سەر گوندی ئیلینجاغی نزیک کۆیە و هێزەکانی ینک بەریان پێ گرتن و چەند زیانێکی تریشیان پێ گەیاندن، لەو شەڕەدا 6 پم شەهید بوون، لەوانە: شەهید یوسف جەمیل قەشقە و شەهید مەغدید.
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 12,687 defa görüntülendi