- لەم سەدەیەدا: دامەزراندنی فەرمانڕەوایی بەهێزی میتانییەکان. لەم سەدەیەدا میتانییەکان فەرمانڕەوایی زۆربەی کوردستانیان کردووە.
- نێوەراستی ئەم سەدەیە: دەستەلاتی میتانییەکان تا نێوچەکانی کەرکووک ڕۆیشت.
- کۆتایی ئەم سەدەیە: شوتارنای یەکەم پادشای میتانییەکان بووە.
- دامەزراندنی دەوڵەتی میتانی لەلایەن هۆری یان خورییەکانەوە.
- تا ساڵی 1360 پ.ز: بەڵگەکان وای ڕادەگەیەنن، کە هەرچی پادشای ئاشوور لە نێوان ئەم دوو ساڵەدا فەرمانرەوایی کردووە، لە ژێر دەستەلاتی میتانەکاندا بوون.
- لەم سەدەیەدا: کۆچی ڕەگەزە ئارییەکان بۆ کوردستان و نێوچەکانی دەوروبەری.