جەمال نەجاری ساڵی 1357ی هەتاوی-1979 زایینی لە شاری مهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایک بووە، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و دوا ناوەندی لە #بۆکان# تەواو کردووە. لە ساڵی 1999 دەبێتە ئەندامی ئەنجومەنی ئەدەبی بۆکان و تێکەڵ بە زمان و ئەدەبی کوردی دەبێت، ساڵی 2002 دەبێتە بەرپرسی ئەنجومەنی ئەدەبی بۆکان و تا ساڵی 2004 ئەم بەرپرسایەتییەی لە ئەستۆ دەبێت، ساڵی 2004 لە بۆ درێژە پێدان بە خوێندن ڕوو لە باشووری کوردستان دەکات و لە بەشی کوردی کۆلێژی زمانی زانکۆی سەڵاحەدین لە #هەولێر# وەردەگیرێ، ئێستا بکالۆریۆسی لە زمان و ئەدەبی کوردی هەیە و لە ڕاگەیاندنەکانی باشووری کوردستان چالاکی هەیە، لەم شوێنانەی خوارەروە کاری ڕۆژنامەگەری ئەنجامداوە :
رۆژنامەی خەبات، ڕۆژنامەی جەماوەر، تەلەفزیۆنی زاگرۆس، ڕۆڤاری گەپ، ڕادیۆی دەنگی کوردستان و ئێستا سەرنووسەری ماڵپەری دەنگی کوردستانە: http://www.kurdistanradio.net
تۆمارێکی تایبەت بۆ کوردیپێدیا لەلایەن (ژیار ساڵح) لە: 14-10-2009 16:01:28
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 12,827 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!