ناو: مۆفەق
نازناو: مۆفەق یونس
ناوی باوک: یونس
ڕۆژی لەدایکبوون: #14-04-1974#
شوێنی لەدایکبوون: #هەولێر#
$ژیاننامە$
ساڵی 1997 لە یانەی جیهاد یاری کردووە.
ساڵی 1998 لە یانەی بروسک یاری کردووە.
لە ساڵی 2000 تاکوو 2009 یاریزانی یانەی هەولێر بووە.
ڕاهێنەری ئەکادیمیایی یانەی هەولێر بووە.
ڕاهێنەری لاوانی یانەی هەولێر بووە.
یاریدەدەری ڕاهێنەر بووە لە خولی ئێراقی.
یاریزانی هەڵبژاردەی دووەمی ئێراق بووە ساڵی 2004.
یاریزانی یانەکانی (هەولێر، بروسک، ئاڕاڕات، پێشمەرگەی هەولێر، پیرس، #کەرکووک#، جیهاد) بووە.
لە وڵاتی سووریا لەپاڵەوانێتییەک یاری بۆ یانەی تەڵەبەی ئێراقی کردووە.
ساڵی 2014 بەشێوەیەکی فەرمی وازی لە یاریکردن هێنا.
دووجار پاڵەوانی خولی ئێراق بووە لەگەڵ یانەی هەولێر، ساڵی 2007 و 2008.
دووجار پلەی یەکەم لە خولی کوردستان.
دووجار پلەی دووەم لە خولی کوردستان.
پاڵەوانی خولی زەیتون ساڵی 2005.
بەکالۆریۆسی هەیە لە کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان لە زانکۆی سەلاحەددین.
خاوەنی بڕوانامەی [C] ئاسیاویە بۆ ڕاهێنان.
بەشدارە لە خولی ڕاهێنانی جۆری [B] ئاسیاوی مانگی 11-2022 دەستپێدەکات.
بڕوانامەی شیکردنەوەی یارییەکانی وەرگرتووە.
بەڕێوەبەری ئەکادیمیایی پەروەردە و بنیاتە.
لەگەڵ تیپی دێرینەکانی هەولێر (13) جار پلەی یەکەمیان بەدەستهێناوە لە خولە جۆراوجۆرەکان لەسەر ئاستی کوردستان و شاری هەولێر.
بەژداری چەندین کۆنفڕانس و کۆڕ و کۆبوونەوەی وەرزشی کردووە.[1]