محەمەد عەبدولرەحمان محێدین زەنگەنە. لەساڵی 1940 لەشاری #کەرکووک# لە دایک بووە. لەساڵی 1959 بەهۆکاری سیاسی و ناچارکردن بووەوازی لە خوێندن بێنێ بۆ ئەوەی زیندانی نەکرێت. لەساڵی 1959 دا یەکەم وتاری لە ژمارە(161) ی ڕۆژی 31-08- 1959 دا لەگۆڤاری (هەتاو)بڵاوکردۆتەوە. لە ساڵی 1971 و بەبەردەوام بووە لە نوسین و چاپکردنی کتێبەکانی. دوای ئەوەی چەند ساڵیک فەرمانبەری بانک بووە لە بەغدا و لەساڵی 1982 دا خانەنشین کراوە.
لە 06-01- 1995 لەشاری کەرکووک لەلایەن ڕژێمی دەسەڵاتداری دیکتاتۆری ئەوسای شارەکە دەرکراوە.
لە 01-05-1995 جارێکی تر گەراوەتە سەرکاری دەوڵەت و وەک بەرێوەبەری کارگێری و دارایی لە بەرێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری #هەولێر#.
لە 15-02-2002 جارێکی تر لە هەرێمی کوردستان بە یەکجاری خانەنشین کراوەتەوە. باوکی سێ کچ و دوو کورە. لە ساڵی 1978 تاکو 06-01-1995 بەرنامەی (لەگەڵ ناوداران)ی لە ئێزگەی کوردی بەغدا ئامادە و پێشکەشکردووە.
بەشداری لە (19)زنجیرە تەمسلی ڕادیۆی کوردی بەغدا کردووە و ڕۆڵی (ئەحمەد)ی بینیوە لە ساڵی 1986 تا کۆتایی ساڵی 1987 بەرنامەی (لەگەڵ ڕۆشنبیراندا)لە تەلەفزسۆنی کەرکووک ئامادە و پێشکەشکردووە
لەساڵی 1979 بەرپرسی بەشی وەرزشی بووە لە ڕۆژنامەی (هاوکاری) لە بەغدا لە ساڵی 1993 تاکو 1995 پەیامنێری ڕۆژنامەی (العراق)و(پاشکۆی عێراق)بووە بە کوردی و عەرەبی.
ئەندامی یەکێتی نووسەرانی کورد بووە لە بەغدا.
ئەندامی ئەوسای ڕۆژنامەنووسانی عێراق بووە.
ئەندامی کۆمەڵەی ڕۆشنبیری کورد بووە لە بغدا.
ئەندامی یەکێتی نووسەرانی کەرکووک بووە.
ئەندامی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان بووە لە شاری کەرکووک.
23 بەرهەمی چاپکراوی بە کتێب و نامیلەوە هەیە لەگەڵ نووسینەوەی مێژووی عەشیرەتی زەنگەنەو کتێبە بەناوبانگەکەی (ووتەکانی ژیان)و چەندین کتێبی وەرگێرداروش لە نێو بەرهەمەکانیەتی.
چەندین بەرهەمی ئامادەکراوی بۆ چاپ هەیە.
دەیان بابەتی جۆراوجۆری ئەدەبی و ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی و کارگێری لە ڕۆژنامەو گۆڤارە کوردیەکان و عەرەبیەکان بڵاوکردۆتەوە..
کاتێ لەشاری کەرکووک و لە گەرەکی ڕزگاری نیشتەجێ بووە کتێبخانەیەکی بچکۆلانەی لەگەرەکەدا بە ڕووی خوێندەوارن و ڕۆشنبیران و لاواندا کردۆتەوەو هانی خەڵکیداوە بۆ خوێندنی کتێب.
مامۆستا لە #08-01-2013# بەیەکجاری ماڵئاوایی کرد