جێگری سەرۆکی پەڕڵەمانی ئێراق ڕایگەیاند، کۆبوونەوەی سبەی #13-12-2023#ی پەڕڵەمانی ئێراق بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەڕڵەمانی ئێراق بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.
دکتۆر #شاخەوان عەبدوڵڵا#، جێگری سەرۆکی پەڕڵەمانی ئێراق وتی: بڕیاربوو سبەی 13-12-2023 پەڕڵەمانی ئێراق کۆبێتەوە و تێیدا سەرۆکی نوێی پەڕڵەمانی ئێراق دیاری بکرێت، بەڵام سەرۆکایەتی پەڕڵەمانی ئێراق دانیشتنی سبەی دواخست.
لەبارەی ھۆکاری دواخستنی کۆبوونەوەکەش، دکتۆر شاخەوان ڕایگەیاند، بەھۆی لەبەرچاوگرتنی دۆخەکە و سەرقاڵبوونی ئەندامانی پەڕڵەمانی ئێراق بە ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان و داواکاری زۆرێک لە کوتلەکان کە ناتوانن لە کۆبوونەوەی سبەی ئامادەبن، سەرۆکایەتی پەڕڵەمان بڕیاریدا کۆبوونەوە بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکی پەڕڵەمان بۆ کاتێکی نادیار دوابخرێت. [1]
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 286 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!