وەک ڕبەی قەرەتەپە، هەر لەخۆیەوە دەڵی شازە.
ڕبە: جۆرێک ئەندازەیە بۆ دەغڵ، نزیکەی دوو کیلۆیە (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) ، قەرەتەپە: شارەدێیەکە لەسەربە شارۆچکەی کفریی لە هەرێمی کورستان، بۆ کەسێک بەکاردێت کە لەئیش و کاری خەڵکیدا خۆی هەڵقورتێنێت، بێ ئەوەی کەس پرسی پێکردبێت، لەگەڵ ئەوەدا خۆی بنوێنێت. [1]