بەپرسانی باڵای #پارتی دیموکراتی کوردستان# ترسیان هەیە لایەنە شیعەکان یاسای نەوت و گازی ئێراق بە زۆرینە تێپەڕێنن و گوێ بە تێبینییەکانی حکومەتی هەرێم نەدەن.
ئەو شاندە باڵایەی پارتی دیموکراتی کوردستان کە سەردانی شاری بەغدای کرد لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دەرەنجامی کۆبوونەوەکانی خۆیان لەگەڵ لایەنە شیعەکان بۆ #مەسعود بارزانی# سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ناردووە و ترسی ئەوەیان بۆ بارزانی خستووەتەڕوو کە ئەگەری زۆرە لایەنە شیعەکان پابەند نەبن بەو بەڵێنانەی کە داویانە لەبارەی پێداچوونەوە بە ڕەشنووسی یاسای نەوت و گاز. بەڵکوو ئەگەری ئەوە هەیە لایەنە شیعەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراق لە ڕێگەی زۆرینەی پەڕڵەمانییەوە ئەو پڕۆژە یاسایە پەسەند بکەن.
بەپێی ناوەرۆکی ئەو پەیامەی کە ئەو شاندەی پارتی بۆ سەرۆکی حیزبەکەیان ناردوویانە بەپێی ئەو ڕەشنووسەی ئامادەکراوە بۆ یاسای نەوت و گاز #هەرێمی کوردستان# بچووکترین دەسەڵاتی نابێت بەسەر دۆسیەی نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستان. [1]
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 312 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!