بۆتۆکس یەکێکە لە چارەسەرەکان کە زۆرینەی کاتەکان بە مەبەستی جوانکاری بەکاردێت و کەسانێکی زۆر بایەخ بە کردنی دەدەن، کە ئەم ماددەیە لە ڕێگەی لەکارخستنی ماسوولکەکانەوە کاردەکات، جگە لە جوانکاری بە مەبەستی چارەسەریش بەکاردێت بۆ هەندێک لە گرفتەکان.
ماڵپەڕی webmd چەند ڕەفتارێکی بڵاوکردۆتەوە کە لە ڕاستەوخۆ پاش ئەنجامدانی بۆتۆکس نابێت بکەیت.
=KTML_Bold=1. خوراندی پێست و مەساجکردنی=KTML_End=
ئەمەش دەبێتە هۆی جوڵاندنی بۆتۆکسەکە و زۆرکات وادەکات کاریگەرییەکە لەو شوێنە نەمێنێت کە بۆت کردووە، هەر بۆیە بەلایەنی کەمەوە 6 بۆ 8 کاتژمێر پاش بۆتۆکسەکە بەهیچ شێوەیەک دەستی لێمەدە.
=KTML_Bold=2. ڕاهێنان و وەرزش=KTML_End=
بەهیچ شێوەیەک ڕاهێنان و چالاکی وەزشی مەکە، بەتایبەتی وەرزشی قوورس، چونکە پەستانی زۆر دەخاتە سەر ماسوولکەکان و زیانی هەیە، باشترە بۆ چەند ڕۆژێک چاوەڕێ بکەیت.
=KTML_Bold=3. بەکارهێنانی ماکیاژ=KTML_End=
ڕێگری دەکات لەوەی پێستت زوو بچێتەوە دۆخی ئاسایی خۆی، هەر بۆیە باشترە پەلە نەکەیت.
=KTML_Bold=4. خەوتن=KTML_End=
ئەگەر وابیردەکەیتەوە ڕاستەوخۆ پاش بۆتۆکس خەوتن کارێکی باشە، ئەوا هەڵەیت، باشترە لایەنی کەم 4 کاتژمێر بوەستیت و نەخەویت، چونکە پاڵکەوتن زیانی دەبێت.
=KTML_Bold=5. بەکارهێنانی سەهۆڵ بۆ پێست=KTML_End=
ڕاستە سەهۆڵ ئاوساوی ڕوخسار کەمدەکاتەوە، بەڵام ڕاستەوخۆ پاش بۆتۆکس زیانی هەیە، نابێت پلەی گەرمی زۆر بەرز یان زۆر نزم بەر پێستت بکەوێت. [1]