بابەت: زمانەوانی
نووسین: #دیاکۆ هاشمی#
وشەی دووپاتبوو:
کاتێک ئەرکی هاوەڵناو ببینێت و کاتێک ئەرکی هاوەڵکار ببینێت:
1. کونکون (هاوەڵناوی چۆنیەتی) ، وەسفی ناوەکە.
2. کون کون (هاوەڵکاری ڕێکخستن) ، وەسفی کارەکە.
دووپاتکردنەوەی وشەیەک بەبێ یارمەتیی ئامراز:
1. =KTML_Bold=کاتێک ئەرکی هاوەڵناو ببینن، پێکەوە دەنووسرێن=KTML_End=، وەکوو:
کونکون، پڵپڵ، گرنجگرنج.
کاغەزێکی کونکون.
پڵنگێکی پڵپڵ.
دیوارێکی گرنجگرنج.
لەو نموونانەدا وشە دوپاتبووەکان وەک هاوەڵناو بۆ وشەکانی پێشەوەیان دەرکەوتوون و پێکەوە نووسراون، چونکە هاوەڵناو پێکەوە دەنووسرێت وەک:
باڵابەرز، چاوجوان، تێکسمڕاو، لێکئاڵاو.
منداڵێکی سوورهەڵگەڕاو.
سێگۆشەیەکی گۆشەتیژ.
قوماشێکی هێڵهێڵ.
شووشەیەکی کڕکڕ (کیڕکیڕ) .
2. =KTML_Bold=کاتێک لە ڕستەدا ئەرکی هاوەڵکاری ببینن بەجیا دەنووسرێن=KTML_End=:
ئەو کون کون بەدوای هاوڕێکەیدا دەگەڕا.
منداڵەکە سوور سوور هەڵگەڕابووەوە.
ئەو سوور سوور دەیزانی ئەوە نابێت.
لە کاتی بەربانگدا تێر تێر ئاوی خواردەوە.
ئەو هوون هوون فرمێسکی دادەڕشت.
ئەو وێڵ وێڵ دەسووڕایەوە.
باخەوانەکە هێشوو هێشوو ترێ سوورەکانی کەندەوە.
لەسەر گەڵاکە دڵۆپ دڵۆپ ئاونگ دەبینم.
[1]