ناو: فەرەج
نازناو: هەورامی
ناوی باوک: محەمەد
ساڵی لەدایکبوون: 1949
ڕۆژی شەهیدبوون: #04-01-1995#
شوێنی لەدایکبوون: تەوێڵە
شوێنی شەهیدبوون: گەڵاڵە
$ژیاننامە$
شەهید حەمە فەرەج هەورامی ساڵی 1949 لە شارۆچکەی تەوێڵە لەدایک بووە ، لە تەمەنی 6 ساڵیدا خراوەتە بەر خوێندن و بەردەوام بووە لە خوێندن.
پاشان وەک هەر ڕۆڵەیەکی دیکەی کوردستان هەستی بە جیاوازییەکان کردووە و لە ساڵی 1967 لە شۆڕشی ئەیلولدا بۆتە پێشمەرگە و پاشان بە پلەی سەرپەل بەردەوام بووە لە خەبات و زۆر دڵسۆزانە و قارەمانانە وەک لاوێکی خوێنگەرم و دەروونپاکی ئەو کاتە بەشداری زۆربەی شەڕەکانی ئەو کاتەی سنوورەکەی خۆی کردووە تا هەرەسی شۆڕشی ئەیلول بەردەوام بووە.
لەگەڵ درووست بوونەوەی شۆڕشی نوێی گەلەکەمان لە ساڵی 1976 چووەتە ڕیزی ڕێکخستنەکانی (ی.ن.ک) ەوە و چەندین چالاکی گەورەی ئەنجام داوە لە دژی ڕژێمی گۆڕبەگۆڕ و بەردەوام و چالاکانە کارەکانی ڕێکخستنی ئەنجام داوە.
ساڵی 1981 خەباتی شار و شاخی پێکەوە گرێداوە و بۆتە پێشمەرگە لە تیپی 11ی هەورامانی (ی.ن.ک) . لەبەر ئازایەتیی و لێوەشاوەیی و قارەمانی هەرزوو پلەکانی پێشمەرگایەتی (فەرماندەی مەفرەزە و جێگر کەرت و ئامر کەرتی) بڕیوە و پاشان لەسەر داوای خۆی پێشنیاری کردووە بگوازرێتەوە بۆ ناوچەی قەرەداغ.
ساڵی 1988 بووە بەجێگری تیپی (55) ی قەرەداغ .
لە ڕاپەڕینە مەزنەکەی ساڵی 1991 دەورێکی باڵا و کاریگەریی هەبووە لە پاککردنەوەی شار و شارۆچکەکانی سنووری پارێزگای #سلێمانی# و #کەرکووک#.
لە ساڵی 1991 کراوەتە (ئامر بەتالیۆن)
لە دامەزراندنی سوپای یەکگرتوی کوردستاندا بۆتە ئامرفەوج لە قیادەی مەنتیقەی سلێمانی.
پاشان کراوەتە ئامر فەوجی 3ی لیوای سلێمانی پێشمەرگە دێرینەکانی (ی.ن.ک) .
شەهیدی فەرماندە لە ژیانی پێشمەرگایەتیدا بەشداری شەڕەکانی (بێتواتە و قەیوان ماوەت و زۆزگ و سەرتیز و شارەزور و گڵەزەردە و شێختەوێڵ و سەرکردایەتی و دەشتی کۆیە و کونەکۆتر) و زۆربەی شەڕ و داستانەکانی تری کردووە.
لە ماوەی 25ساڵی خەباتیدا 3جار بەخەستی بریندار بووە.
لە ڕێکەوتی 04-01-1995 لە دارسەلامی سنووری گەڵاڵە شەهید دەکرێت. [1]