دەقی پرسەنامەکەی #بافڵ تاڵەبانی#:
هەڤاڵ ڕەفعەت عەبدوڵڵا، بڕیاردەری دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی
کەسوکار و خانەوادەی شەهید عەبدوڵڵا حەمەڕەش
بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین ھەڤاڵ (رەمزی عەبدوڵڵا) برای بەڕێزتانم پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و ھاوخەمی قووڵی خۆم ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم کە نموونەی بەرزی خەبات و قوربانیدانن لەپێناو کورد و کوردستان.
لەخوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری بەهەموولایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ #جەلال تاڵەبانی#
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!