لە سەر پەرتووکی دیرۆکەکە ڤەشارتی (بە نێوی هاشم ئیبراهیمی ناودێر کردبا باشتر دەبوو)، حاجی جوندی.
عەلی مونەزەمی ماوەیەک لەوە پێش پەڕتووکێکی لەژێر ناوی (دیرۆکەکە ڤەشارتی)دا چاپ و بڵاو کردەوە، زەحمەتیکێشا و نووسخەیەکی بۆ منیش نارد، زۆر سپاسی دەکەم و دەست خۆشی لێدکەم. پاش خویندنەوەی ئەم پەرتوکە بۆ من دەرکەت کە ناوەرۆک و ناوی ئەم پەڕتووکە هیچ پەیوەندییەکی بە یەکەوە نییە.
نووسەر لە دەستپێکی پەڕتووکەکەدا هەندێک باسی تیۆری و زانستی کردووە، وەکو (چۆن مێژو دەنووسرێ و چۆن بەڵگەنامە کۆدەکرێتەوە و هەروەها بەراوردی تیۆری چەند دانشمەندێکی لە سەر ڕووداوەکانی مێژوو کردووە و بۆچوونی هۆشیمین و د. قاسملوو لە سەر ئەخلاقی شۆڕشگێڕانە و بۆچوونی د. قاسملوو لەسەر مۆدێرنییەت وەکوو نموونە هێناوەتەوە). پاشان لە سەر ڕووداوەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سەرەتای شۆڕش تا سالی 1985 باس دەکات.
نووسەر لەم زەمانەدا هیچ پەیوەندی بە تەشکیلاتی حیزبەوە نەبووە، و هەروەها تەمەنی کەم بوو، بۆ ئەوە نەدەبوو کە جەوی ئەو سەردەمەی شۆڕش و ڕووداوەکان، بتوانێ هەلسەنگێنێ و شرۆڤە بکا. کاک عەلی مونەزەمی بە خیاڵی خۆی ویستوویەتی ئەو ڕووداوانەی کە لە ناوچەی باکووری ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕوویانداوە وەکو مێژووی گەلی کورد نیشان بدات و مێژوویەکی لێ سازبکات، باشە مێژووی نەتەوەیەکی بە قسەی چەند کەس و بیستنی هەندێک شت لە ئەم و ئەو دەنووسرێ؟ نووسەر بێ ئەوەی کە ئاگای لە دەورانی خەباتی ئاشکرای حیزب و سەختییەکانی سەردەمی خەباتی چەکداری هەبێ، باس لە بەسزا گەیاندنی چەند کەس لە سیخووڕ و خاین و خۆفرۆش لە لایەن کۆمیتەی ئاراراتەوە دەکا، پێیوایە زوڵم لەم خۆفرۆشانە کراوە. زۆر ڕوونە نەتەنیا لە ناوچەی باکووری بەڵکوو لە ناوچەکانی تری ڕۆژەهەڵاتی کوردستان، کەسانی سیخووڕ و جاش بە سەزا گەیاندراون. ئەو ڕووداوانە نەشاراوە بوون. کار و تێکۆشانی کۆمیتەی ئاراراتن و ڕووداوەکان لە پێش چاوی خەلکی ناوچەی باکوور و بە ئاگای دەفتەری سیاسی حیزب بوون، ئەتۆش دەتوانی ڕەخنەی لێبگری.
بەنەزەری من کاک عەلی مونەزەمی پەڕتووکی خۆی بە نێوی بیۆگرافی بەرێز هاشم ئیبراهیمی ناودێر کردبا باشتر دەبوو. ئەو کات بۆ خوێنەر و کادر و پێشمەرگەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان قابیلی دەرک و فام دەبوو. ئەم پەڕتووکەی کاک عەلی مونەزەمی فەقەت بیر و بۆچونی هاشم ئیبراهیمیە سەبارەت بە کۆمیتەی ئارارات و کادر و پێشمەرگەکانی شیمال و حیزبی دێموکرات. ناوەرۆکی ئەم پەڕتووکە ئاخێندراوە بە کین و غەرەزی هاشم ئیبراهیمی سەبارەت بە شەهید عەلی کاشفی و مەرحومی مەلا خالید باقی و شاپور شوجاعی. بە ڕاستی تێنەگەشتم (من فام نەکر) نووسەر چ مەبەستێکی هەیە. لە ڕۆژی ئەوەلی دەستپێکی خەبات و تێکۆشانی ئاشکرای حیزب لە ناوچەی شیمالی کوردستان ڕۆژهەڵات تا سالی 1985 هێناوەتە ژێر پرسیار و گومان. وەهای نیشان داوە که حیزب فەقەت لەو ناوچەیەدا ڕەشە کوژی کردووە و شەهید عەلی کاشفی و شاپور شوجاعی دو کەسێن دیکتاتۆرن و نەخۆشی دەرونییان هەیە و هەموو کادر و پێشمەرگە کەسانی بێ ئیرادە و ترسنۆکن، بەرپرسەکان لە بەر پلە و پۆست فەقەت بەڵی قوربان ولە بەرانبەر ڕووداوەکان بێ دەنگ ماون و هەموو کار و کردەیەک کەیفی لە سەر مەنافعی شەخسی بوون و هەموو پۆست و پلەیەک لەسەر پەیوەندی شەخسی دابەش کراون و هەمو بەرپرسێک فەقەت بەلێ قوربانیان بۆ عەلی کاشفی و شاپور شوجاعی گۆتووە و لێی ترساون. فەقەت هاشم ئیبراهیمی خودان هەڵوێست و پارێزەری پێشمەرگە و خەلکی ناوچەکە بووە.
لێرەدا یەکەم: نووسەر زۆر بە ڕوونی و ئاشکرا لایەنی گرتووە و جەوی هەستی خێڵەکیی بە سەریدا زالبووە و وەکو تۆڵە وەرگرتن و شکاندنی شەخسییەتی شەهید عەلی کاشفی بێ حورمەتی بە ناوبراو کردووە و وەکوو کەسێکی دڵڕەق و کەسێک کە نەخۆشی دەروونی هەبووە لە قەڵەمی داوە. دووەم: نووسەر کەڵکی لە وتووێژی کە لەگەڵ مندا کردبووی، زۆر ماهیرانە کەڵکی لێ وەرگرتووە هەر جار ڕستەیەکی وەرگرتووە بۆ سەلماندنی بۆچوونی خۆی و پشتگیری لە قسە و بۆچوونی هاشیم ئیبراهیمی و ناهەق کردنی شەهید عەلی و شاپور، بەکاری هێناوە، دەبوو ئەو وتووێژەی لە سەریەک چاپ کربا نەک پچر پچر.
پێم وایە نووسەر کاک عەلی مونەزەمی لەم پەڕتووکەدا ناهەقی و زولمێکی زۆری لە شەهید عەلی کاشفی کردووە. شەهید عەلی کاشفی شۆڕشگێرێکی ڕاستەقینە و حیزبییەکی ماندونەناس و سادق و پاک و دلسۆز بوو. شەهید عەلی یەکێک لە گرنگترین مۆرە بوو لە ناوچەی باکووری کوردستانی ڕۆژهەڵات دا، هەروەها لە ڕێبەری حیزبدا. لە سایەی خەبات و فیداکاری شەهید عەلی کاشفی و کەسانی وەکوو ئەو حیزب توانی لە ناوچەی شیمال تەشکیلاتی هەبێ. تێکۆشان و ئەمەگی شەهید عەلی کاشفی نابێ لە بیرمان بچێ.
هیوادارم کاک عەلی چاوێک بەم پەڕتووکەدا بخشێنێتەوە و ناوی بگۆڕێ.
08-11-2022. ماڵپەڕی: P M NEWS.
[1]