#کامیلی حاجی عەلی#، ڕابەری گشتی #بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان# لە یەکەم ڕاگەیەنراوی وەک ڕابەری گشتی ڕایگەیاندووە، جوابی هیچ کەسێک مەدەنەوە کە قسەی ناشایستە دەکات.
(بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِیمِ)
برایانمان لە ڕیزەکانی بزووتنەوەی ئیسلامی السلام علیکم داوا لە تێکڕای ئەندامان و دڵسۆزانی بزووتنەوەی ئیسلامی دەکەین بە هیچ شێوەیەک لێدوان و نووسین بڵاو نەکەنەوە کە لەگەڵ ئادابی ئیسلامی و ڕەوشتی بەرزی بزووتنەوە بوونمان پێچەوانە بێت، وە جوابی هیچ کەسێک مەدەنەوە کە قسەی ناشایستە دەکات. [1]
و السلام علیکم ورحمە الله وبرکاته
کامیلی حاجی عەلی
ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی لە کوردستان