بە منداڵی سپییە
بە گەنجی سوورە
بە پیری ڕەشە
مەتەڵەکە مەبەستی لە تووتڕکە، (تووتڕک: بەری دەوەنێکی دڕکاوی کێوییە، لە قەراغی ئاو و چەمدا بە سرووشتی دەڕوێ) بە منداڵی سپییە، واتە کاتێک دەوەنی تووتڕک بەر دەردەکا، ڕەنگی سپییە، بەگەنجی سوورە، واتە: کاتێک بەرەو قۆناغی پێگەشتن دەروات، ڕەنگی سوو دەبێت، بە پیری ڕەشە، واتە: کاتێک تەواو پێدەگات، ڕەنگی ڕەش دەبێت. وەڵام (تووتڕک) . [1]