بەدەوری پیر و پێشا
بزن لەسەر گامێشا
مەبەستی مەتەڵەکە کڵاش یان پێڵاوە، بەدەوری پیر و پێشا، واتە: لە هەموو کات و سەردەمێکدا، کەسی پیر یان گەنج کڵاش یان پێڵاو لەپێدەکات، بزن لەسەر گامێشا، پێی مرۆڤی بە گامیش و کڵاشیشی بە بزن بەراوردکردووە، وەڵام (کڵاش، پێڵاو) .[1]