خانووەکەی شێخ ڕە زای تالە بانی،
کۆلکە مە سئولی داچە قاو،
ميللەتێکی ڕوت و قوت،
بؤ ئەوان ئەموال و سامان،
بؤ خە ڵکی نيو پەنقەنوت،
دەيدەن و ئەمما به ميثقال،
هەر به قوتی لا يەموت،
مەزبەتە ی نەبرايە وه قەت،
وە فدە کە ی سەودا سەری،
ڕۆژێ قاچێکیان لە بە غدا،
لالوت، موفلیس، بێ بە ڕی،
داخی داخانم عەزيزان،
نە ک بزن کیسە ل فڕی،
لە ئە هلی عیبرە ت نە بون و،
تا له هەموانيان بری !..
ئەم کەلاوە دارووخاوە ماڵی شاعیری گەورەی کورد
(#شێخ ڕەزای تاڵەبانی#) یە، کە تەنها 500 مەتر لە #قەڵای کەرکووکە#وە دوورە و دەکەوێتە گەڕەکی (بەرتەکیە) ی نزیک بازاڕی حەسیرەکە، کۆڵانی پشت تەکیەی تاڵەبانی، کە دەبوو ئێستا مەڵبەندێکی درەوشاوەی زانست و ئەدەب و شیعر بوایە، نەک بەم شێوە ناشرینە پشت گوێ خراوە بێت، جائەمە دەلیلە بۆ ناهۆشیاریی بەرپرسانی شاری کەرکووک، یان تۆڵەکردنەوەیە لە مامە شێخ لەسەر ئەوشیعرەی لەسەرەوە.[1]