لەدایکبووی 01-07-1970 #قەڵادزێ#یە. دەرچوی پەیمانگای تەندروستی #سلێمانی#یە. سەرەتای کاری ڕێکخراوەیی لەگەڵ کۆمەڵەی ڕەنجدەران و ساڵی1989پەیوەندیی کردووە بە گروپێکی چەپەوە ئەویش دەستەی پێشرەوانی پرۆلیتاریا بوو. بەدوای ساڵێک کارکردن، لە ناوەراستی ساڵی 1990 دەستگیرکراوە. لەگەڵ کۆمەڵێک هاورێی ڕێکخستنی دەستە و ڕەوتی کۆمۆنیست تاوەکو ڕۆژی 08-03-1991، ڕۆژی ڕاپەرینی خەڵکی کوردستان لە ئەمنەسورەکە ئازاد کراون. گەر ڕاپەرین نەبووایە بە چەند ڕۆژ دواتر کە دەکاتە نەورۆز ئەو کۆمەڵە گەنجە لەسێدارەدەدران. لەدوای ئازادبوونییەوە هیچ کاری حیزبیی نەکردووە، بەڵام لە کاری خۆبەخشی و چالاکی مەدەنی و نارەزایەتیەکانی شەقام بەردەوام بووە.چالاکی بواری ژنان وکارمەندی تەندروستییە. ئەو ژنانەی لەگەڵ ئو لە زیندان بوون ئەمانەن:
=KTML_Bold=سروە فائق، #ڕووناک ئەحمەد#، فاتمە ژنی ئەمجەد، ڕێزان، ژیان حەمە سەعید، فریشتە، پەخشان ئەحمەد دوو خوشک بوون و نەکەرۆز و ڕزگار=KTML_End=.[1]