ناوی کتێب: خورافەی پەرەسەندن
نوسەر: ڕۆبەرت جیمەیز گالگی
وەرگێڕ: موصعەب جەمیل عەلی
لە زنجیرەی فەلسەفە و زانست 12
دەربارەی کتێب:
کاتێک داروین لە ساڵی (1859) ی زاینی کتێبەکەی (ڕەچەڵەکی چەشنەکان)ی بڵاوکردەوه، هێشتا پێشکەوتنی زانستی له سەرەتاکانی بوو، نە کۆمپیوتەر هەبوو نە تاقیگەی پێشکەوتوو، نه میکڕۆسکۆبی ئەلکترۆنی هەبوو، بگرە هەندێک لەبەشەکانی زانست، کە ئێستا به کۆڵەگەی زانستی پزیشکیی و زیندەوەرزانیی دادەنرێن هێشتا پەیدا نەببوون، بەتایبەتیش زانستەکانی بۆماوەزانیی و کۆرپەلەزانیی و کیمیای زیندەیی، هەر کاتێکیش باس لە بابەتێکی زانستی بکرێ، که پەیوەست بێ بە بونەوەره زیندوەکان، ئەوا هەر دەبێ ئه و زانستانەباسیان لێوە بکرێ.
داروین لە غیابی ئه و زانستانەدا، لە گەشتە زۆرەکانیدا پشتی بەبینین و تێبینیەکانی دەبەست، هەروەها پشتی به و بەبەردبوانه دەبەست، که له سەردەمی ئەودا دۆزرابوونەوە.
ڕاستییەکەشی داروین زۆر زیرەک بوو، و تێبینیەکانیشی زۆر ورد بوون و توانایەکی چاکیشی هەبوو له پێکەوە گرێدانی زانیاریەکان و، پاشان شیکردنەوەیان.
هەروەها لە خستنە ڕووی بابەتەکانی شێوازێکی قایلکەری هەبوو، بایی ئەوەندەش زیرەک بوو، تا کەموکورتی بیردۆزەکەی بزانێ و، تاچەندیش بەڵگەکانی کەمن بۆ سەلماندنی بیردۆزەکەی، بۆیە لەکتێبەکەیدا بەشێکی تەرخانکردوە و قسه لەسەر خاڵە لاوازەکانی کتێبەکەی دەکات.
دانلود کتاب: خورافەی پەرەسەندن
تعداد دانلود:
1,567 بار
از نویسندە، مترجم و انتشاراتی تقاضامندیم کە در صورت عدم رضایت پخش این کتاب در کوردیپیدیا، ما را مطلع نمایید!
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 3,472 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!