دوای ڕوداوی گیان لەدەست دانی پێشمەرگە مجید ابراهیم هەروتی لە زیندانی ئاسایش و سکاڵای کەس و کارەکەی، پەرلەمانی کوردستان لیژنەیەکی پێکهێنا بۆ بەدواداچوون لەسەر دۆسیەی گیان لەدەست دانەکەی، بەداخەوە ئەمڕۆ چەند ئەندامێکی لیژنەکە بە بێ ئاگاداری تەواوی ئەندامانی لیژنە ڕاگەیێندراوێکیان بڵاوکردووەتەوە، لە کاتێکدا کە ڕاگەیدنراوەکە پەسەندکراوی کۆی ئەندامانی لیژنەکە نییە، نوینەرانی ئێمە بەهیچ شێوەیەک ئاگاداری ئەو ڕاگەیێندراوە نین و هێشتا ئەنجامی کۆتای دادگاش ڕانەگەیێندراوە.
ئێمە پێمان وایە کە ئەم ڕاگەیێندراوە زۆر پەلە لە بڵاوکردنەوەی کراوە، و مەبەستێکە بۆ بەلا ڕێدابردنی ڕای گشتی لەسەر دۆسیەی ناوبراو.
هاوکات، ئێمە وەکو فراکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان موکوڕیین لەسەر بەدواداچوونی دۆسیەکە و چاوەڕوانی وەڵامی دادگا دەکەین. ئەرکی لیژنەی پەرلەمانی بەدواداچوونە، و بەهیچ شێوەیەک ئەرکی لیژنەی پەرلەمان نیە ئەنجامی کۆتایی ڕابگەیەنێت لە حاڵتێکدا دۆسیەکە لە دادگایە، بۆیە هەر ڕاگەیێندراو و لێدوانێکی پێشوەخته له و بارەیەوە ڕەت دەکەینەوە.
#30-01-2020#
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 1,486 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!