ڕاگەیەندراوێک لە فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان لەبارەی خۆکوشتنی پێشمەرگەیەک دوای ئەوەی بە دەیان کیلۆماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکرا
بەر لە چەند ڕۆژێک کەسێک بە چەندین کیلۆ ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکراو ئێمە هەر لە سەرەتاوە باوەڕمان وابوو کە دەبێت دادگا ئەم بابەتە یەکلایی بکاتەوەو متمانەی تەواومان بە دەزگای ئاسایش و هێزە ئەمنیەکان هەیە کە لەم پرسانەدا بە ئەرکی خۆیان هەڵدەستن.
دوای خۆکوشتنی ئەم کەسە لە زیندان لیژنەی لاوەکی لە هەردوو لێژنەی پێشمەرگە و کاروباری کۆمەڵایەتی پەرلەمانی کوردستان ڕاسپێردران کە بە ئەرکی پیشەیی خۆیان هەستن و لەلایەن دەزگای ئاسایشەوە هەموو ڕونکردنەوەیەک خرایە بەر دەستیان، لیژنەکان بەکاری خۆیان هەستان لەفراکسیۆنە جیاوازەکانی پەرلەمانی کوردستان و ئێمە پێمان وایە نابێت دەستوەردان بکەین لە کاروباری لیژنەکان و دەبێت ئەوان کاری پەرلەمانی خۆیان بکەن لەم بارەیەوە.
بەداخەوە هەر لەسەرەتاوە کەس و لایەن هەبوون و ویستوویانە ئەم بابەتە بە لاڕێدا ببەن و بیشێوێنن، بەڵام ئێستاش ئێمە جەخت لەوە دەکەینەوە دادگا کاری خۆی دەکات و نابێت فراکسیۆنێک بەدیاریکراوی کاربۆ شێواندنی ئەم پرسە بکات، دادگا هەیەو سەروەرەو لێژنەکانیش کاری پیشەیی خۆیان دەکەن و ئەوەی خستوویانەیە ڕوو لەسەر ئەم پرسە دەرئەنجامی بەدواداچوونی ورد بووە.
فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان
#30-01-2020#
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!