ڕۆشنگەری، چەمک و زاراوەیەکە لە وشەی ڕۆشن ڕووناک، سەرچاوە دەگرێت. سەردەمی ڕۆشنگەری، کە بەفەرەنسی بریتییە لە Eclaireissement، بەئەڵمانییش دەبێتەAufklaerung بەئینگلیزییش دەبێتە Age of Enlightenment، بزاڤێکی سیاسی، کۆمەڵایەتی، کولتووری، فەلسەفی بەرفراوان بوو. لە سەدەی هەژدەیەم لە ئەورووپا سەری هەڵداوە، بووەتە ناسنامەی ئەم سەدەیە و تا ئێستاش سەدەی هەژدەیەم بە سەدەی ڕۆشنگەری ناو دەبرێت.
مەبەستی ئەم بزاڤە ئەوە بوو، کە فەلسەفە لە تەلاری بەرزی خۆی بێنێتە خوارەوە، بیکاتە فەلسەفەیەکی جەماوەری و تێکەڵاوی خەڵکی بکات، تاوەکو بتوانێت پێگەی چینی ئەریستۆکراتی کۆنەپارێزی ئەورووپی هەڵبوەشێنێتەوە، کە تا ئەم کاتەیش خۆیان بە خاوەنی هزر و بیرکردنەوە و فەلسەفە دەزانی، چونکە بەهۆی پێگەی کۆمەڵایەتییەوە، بواری زۆریان بۆ ڕەخسابوو لە خوێندن و فێربوون، تاوەکو ڕێگە خۆش بکات بۆ ئەنجامدانی گۆڕانکاری لە بوارەکانی ژیاندا.
ناوی نووسەر: ئیمانوێل کانت
ناوی وەرگێڕ: ڕێبین ڕەسوڵ
قەبارە: 70 لاپەڕە
ساڵی چاپ: 2017
نرخ: 1500 دینار
کتێبی ژمارە: حەفتا و یەک
لە بڵاوکراوەکانی دەزگای ئایدیا بۆ فکر و لێکۆڵینەوە [1]
دانلود کتاب: ڕۆشنگەری چیە؟
تعداد دانلود:
1,010 بار
از نویسندە، مترجم و انتشاراتی تقاضامندیم کە در صورت عدم رضایت پخش این کتاب در کوردیپیدیا، ما را مطلع نمایید!
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 6,732 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!