سکرتێری لقی #کەرکووک#ی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان دەلێت: لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 20 پێشەلکاریی بەرامبەر بە ڕۆژنامەنووسان تۆمارکراوە کە لەلایەن ئەو هێزانەوە ئەنجامدراوە کە لەدوای ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەرەوە لە شاری کەرکووک جێگیر کراون.
بۆ هەموو لێدوانێک دەبێت پارێزگار بڕیاری خۆی لەسەر بدات
ئاسۆ ئەحمەد ڕۆژنامەنووسێکی شاری کەرکووکە دەربارەی خراپی بارودۆخی ڕۆژنامەنووسان لە شاری کەرکووک ڕاگەیاند: لە هیچ شوێنێک وەکو شاری کەرکووک ئاستەنگی بۆ ڕۆژنامەنووسان دروست ناکرێ، چونکە لە شاری کەرکووک ڕۆژنامەنووس زۆر بە ئاستەنگی زانیاری دەست دەکەوێت.
هەروەها ئاسۆ ئەحمەد وتی: '' بە بریاری پاریزگاری کەرکووک بە وەکالەت ڕاکان سەعید جبوری هیچ فەرمانگەیەکی حکومی بۆی نیە لێدوان بۆ ڕاگەیاندن بدات بەبێ وەرگرتنی مۆڵەت لە پاریزگاری کەرکووک وە ئەگەر پاریزگاری کەرکووک مۆڵەتیش بدات بۆ لێداوان دەبێ بەو شیوەیە قسە بکات و لێداون بدات کە پارێزگاری کەرکووک پێی گونجاو بێت ئەمەش ئاستەنگیەکی زۆری خستۆتە بەردەم ڕۆژنامەنووسانی کەرکووک.
رۆژنامەنووس ئاسۆ ئەحمەد وتیشی: چوارچێوەیەکی دیاریکراو دانراوە بۆ ڕۆژنامەنووسانی شاری کەرکووک، ئەمەش کاری ڕۆژنامەنووسی زۆر زەحمەت کردووە لە شارەکەدا چونکە ڕۆژنامەنووس ناتوانێت دەست بۆ هەموو بابەتێک ببات وە هەندێک بابەت هەیە قەدەغەیە بۆ ڕۆژنامەنووسان کە کاری لەسەر بکەن وەکو بابەتی مەلەفی ئەمنی و بۆشاییەکانی مەلەفی ئەمنی لە شارەکەو هیچ هیزێک لەو هێزانەی لە شارەکەن ئاماد ەنین لێدوان بدەن لەسەر ئەو بۆشاییە ئەمنیانەی لە شارەکە ڕوودەدەن.
ئاسۆ ئەحمەد ڕشیگەیاند: بابەتێکی دیکە کە ڕێگە نادرێت لە شاری کەرکووک کاری لەسەر بکرێت بابەتی نەوتە، بەهیچ شیوەیەک هیچ ڕۆژنامەنووسێک بۆی نیە لێکۆلینەوە لە مەلەفی نەوت و داهاتەکەیدا بکات و بەهیچ شێوەیەک زانیاریت دەستناکەوێت لەسەر بابەتی نەوت.
هێزەکانی دوای ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر ڕیگرییەکی زۆر بۆ ڕۆژنامەنووسان دروست دەکەن
سۆران محەمەد ڕۆژنامەنووسێکی دیکەی شاری کەرکووک دەربارەی بارودۆخی مەترسیداری شارەکە بۆ کاری ڕۆژنامەوانی بە ئاژانسی هەوڵی فوراتی ڕاگەیاند: ڕۆژنامەنووسانی شاری کەرکووک لە دۆخێکی زۆر مەترسیدار دەژێن و ناتوانن کارەکانی خۆیان بە شیوەیەکی ئاسانی بەریوەبەرن، بەهیچ شیوەیەک فەرمەنگەکانی حکومەت لە شاری کەرکووک ئامادە نین لێدوان بدەن بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن، ئەمەش بە فەرمانی پارێزگاری کەرکووکە بەوەکالەت. بۆ وەرگرتنی لێداون لە هەر فەرمانگەیەکی حکومی لە شاری کەرکووک دەبێت مۆڵەتی پارێزگار وەربگیرێت.
هەروەها سۆران محەمەد دەربارەی پێشەلکارییەکانی دەزگا ئەمنیەکان بەرامبەر ڕاگەیاندکارن ڕاگەیاند: ئەو هێزانەی لە دوای ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەرەوە لە کەرکووک جێگیرکراون ڕیگری بۆ ڕۆژنامەنووسان دروست دەکەن، دەتوانین بلین شاری کەرکووک خراپترین شارە لە عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ کاری ڕۆژنامەنووسی.
پارێزگار دەیەوێت میدیا بخاتە ژێر ئەنجێندای خۆیەوە
مەهدی زریان سکرتێری لقی کەرکووکی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان دەربارەی ئەو پێشەڵکارییانەی بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان دەکری بە ئاژانسی هەواڵی فورات ڕایگەیاند: پێشەلکارییەکان دژی ڕۆژنامەنووسان لەماوەیەدا چربۆتەوە وە زیاد لە ڕادەبەدەر فشار دەکرێتە سەر دەزگاکانی ڕاگەیاند بەتایبەتی ڕاگەیاندنی کورد وە بەشێکیش لە ڕاگەیاندی عەرەبی، زۆربەی پێشەلکارییەکان لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کەرکووکەوە یان لەلایەن خودی پاریزگاری کەرکووکەوە ئەنجامدەدرێت، وە پێشەلکارییەکان بریتین لە هەرەشە و بەکارهێنانی زمان زبڕ و دەستبەسەرگردتنی کەلوپەلی ڕۆژنامەنووسان و دەرکردنیان لە شوێنی ڕووداوەکان، ئەمانەش هەمووی لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە زیاتر بەکاردێت دژی ڕۆژنامەنووسان.
هەروەها مەهدی زریان ڕایگەیاند: ''دۆخی ڕۆژنامەنووسانی شاری کەرکووک بە شێوەیەکی گشتی خراپە بەڵام پێشەلکارییەکان لە شارەکانی دیکە کاتیە و گرێدراوی ئەم ڕەوشە ئالۆزەی ئیستای عێراقە بەلام ماوەیەکی تر ڕەوشی شارەکانی دیکە چاک دەبێتەوە بەڵام جیاوازی دۆخی شاری کەرکووک ئەوەیە کە لە ساڵی 2003 تا ئیستا ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەو خراپتر دەروات و ژیان ڕۆژنامەنووس تیدا پارێزراو نیە و ڕەوشی ڕۆژنامەووسان لە کەرکووک کارەساتە.
دەربارەی ئەو بریارەی پاریزگاری کەرکووک بە وەکالەت کە نابێت هیچ فەرمانگەیەک لێداون بدات بۆ ڕاگەیاند بەبێ مۆڵەتی خودی پارێزگار خۆی مەهدی زریان ووتی: '' ئەو بریارەی پاریزگاری کەرکووک بە وەکالەت بریارێکی هەڵەو مەترسیدارە، کە هیچ فەرمانگەیەک لە بەرێوبەرەوە تا بچووکترین فەرمانبەر نابێت لێداون بدات بۆ ڕاگەیاند بەبێ مۆڵەتی خودی پارێزگار خۆی وە کاتێک کە پارێزگار مۆڵەتیش بدات پێویستە تەنها ئەو پرسیارانە بکرێت کە خودی پارێزگار دەیەوێت بکرێت و وەڵامەکانیش پێویستە لەو چوارچێوەیە بێت کە پاریزگار دەیەوێت، بەم شێوەیەش پارێزگاری کەرکووک بەوەکالەت دەیەوێت میدیا بخاتە خزمەتی ئەجنداکانی خۆی.[1]