دووشەممە 14-10-2019، بەهۆی هێرشی تورکیاوە بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان و تێکچوونی ژیانی خەڵکی سڤیل لە چەند شار و شارۆچکەیەک، نزیکەی 200 پەنابەری ڕۆژئاوای کوردستان گەیشتنە #دهۆک# و لە کەمپی دۆمیز نیشتەجێدەکرێن.
ئەوە یەکەم کاروانی پەنابەرانی ڕۆژئاوای کوردستانە بۆ هەرێمی کوردستان لەدوای دەستپێکی هێرشەکانی تورکیا کە لە نزیک سحێلا هاتوونەتە باشووری کوردستان.[1]