دوای ئەوەی زیاتر لە مانگێکە کۆمپانیاکەمان بە هاوکاری لەگەڵ ئاسیاسێڵ و کەناڵی کوردماکس سەرقاڵی ئامادەکارین بۆ ئەنجامدانی چەند کۆنسێرتێک بۆ هونەرمەند (هەڵوێست محەمەد)، بەڵام تەنها ڕۆژێک پێش کۆنسێرتی #سلێمانی# هەواڵیکی ناخۆش و جەرگ بڕ هەموو دنیای گرتەوە کە هێرشێکی داگیرکاری و ناڕەوابوو بۆ سەر ڕۆژئاوای نیشتیمان بە شەرمەزاریەوە لەبەر کەمی کاتەکە و چاوەڕوانی میوانانمان نەمان توانی کۆنسێرتەکە بوەستێنین ئەنجامماندا بەڵام بەتەواوی تایبەتمان کرد بە ڕۆژئاوا و تەواو هاوخەمی خوشک و براو کەسوکارمان بووین لەو نەهامەتی و لەشکرکێشییە.
بەڵام ئێستا کە هەفتەیەکی ماوە بۆ کۆنسێرتی #هەولێر# و #کەرکووک# بە ڕاوێژ لەگەڵ کۆمپانیا هاوبەشەکانمان لەکاتێکدا زۆربەی تکتەکان فرۆشراوە و تەواوی ئامادەکاریەکان کۆتاییان پێ هاتوە، بەڵام بەهۆی ئەم نەهامەتی و بارگ#ڕانیە#وە بڕیارماندا بە دواخستنی کۆنسێرتەکانمان لە کەرکووک و هەولێر، ئەو بەڕێزانەی تکتیان کڕیوە دەتوانن بیگەڕێننەوە هەمان ناوەندی فرۆشتن و پارەکانیان وەربگرنەوە
ئێمە زۆر داوای لێبوردن لەو هەوادار و هاوڕێیانەی هونەرمەند دەکەین کە بەڵێنمان دابوو کارێکی تەواو تایبەت و جیاوازیان بۆ بکەین بەڵام لە ئێستادا بەهۆی ئەم بارودۆخەوە نەمان توانی ئەو کارەبکەین، بەڵێن بێت لەگەڵ تێپەڕبوونی ئەم بارودۆخە بە زووترین کات کۆنسێرتەکانمان ئەنجام بدەین بە باشترین شێوە، سوپاس بۆ تێگەیشتنتان و لێبوردەیتان[1]
مێترۆنۆم پڕۆدەکشن
11-10-2019