لە خواکورک، مێردین و هەفتانین لە چەندین چالاکی گەریلاکانی (#هەپەگە#/یەژاستار)دا، گورزی قورس لە هێزە داگیرکەرەکانی تورکیا دراوە و لانی کەم 15 سەرباز کوژران و لە وان-یش شەڕی دژوار قەوماوە.
ڕۆژی 23-09-2019 کاتژمێر 17:00ی ئێوارە، لە هەرێمی هەفتانینی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، گەریلا لە گردی کۆنفراسی مەزن سەر بە دەڤری گەللی پساخا هێزە داگیرکەرەکانیان کردوەتە ئامانج و لە ئاکامیدا سەربازێک کوژراوە.
لە گردی شەهید دەروێش 11 سەرباز کوژران
هەر ڕۆژی 23-09-209 کاتژمێر 10:30 خولەکی بەیانی، لە گردی شەهید دەروێشی هەرێمی خوارکوک سەر بە هەرێمەکانی پارستنی میدیا کاروانێکی هێزەکانی دوژمن کە دەیویست بەرەو گردی لێلیکان بچێت لە لایەن گەریلاوە لە چەند قۆڵەوە زۆر بە قورسی لێیان دراوە و بە هۆیەوە زرێپۆشێکی جۆری ڕیۆ بە تەواوی تێکشکێنراوە و 11 سەربازی داگیرکەریش کوژراون و چەندینی دیکەش برینداربوون. پاش ئەو گورزە قورسە هێزەکانی تورک بێسەروبەر ناوچەکەیان تۆپباران و هاوەنباران کردوە و بە هەلیکۆپتەری سکۆرسکی لاشەی کوژراو و بریندارەکانی گواستوەتەوە.
لە چالاکی یەژاستاردا سەربازێک کوژرا
لە بەردەوامی هەڵمەتی تۆڵەکردنەوەی شەید میدیا ماوا و شەهید ڕزگار گەڤەر، لە نێوان ناوچەی میدیادی مێردین و هەزەخی شرناخی باکوری کوردستان ژنە گەریلاکان یەکینەی ژنی ئازاد (یەژاستار) لە دژی بنکەیەکی سوپای داگیرکەری تورکیا چالاکیان ئەنجام داوە و لەوێش سەربازێکی دیکە کوژراوە.
لە باگۆک 2 سەرباز کوژران
هەر لە چوارچێوەی ئەو هەڵمەتەدا لە مەیدانی شەهید بۆتان کە دەکەوێتە ناوچەی باگۆکی مێردین چالاکیەکی دیکە دژی هێزە داگیرکەرەکانی تورکیا ئەنجام دراوە و لە ئاکامیدا 2 سەرباز کوژراون.
لە وان شەڕی دژوار قەوماوە
ڕۆژی 10-09-2019 لە نزیک گوندی ئاخولای سەر بە ناوچەی ئەباقی سەر بە شاری وان، شەڕێکی دژوار لە نێوان هێزەکانمان و هێزە داگیرکەرەکانی تورکیادا قەوماوە. دواتر لە سەر ئەو شەڕە و وردەکاریەکانی زانیاری بۆ ڕای گشتیی ڕادەگەیێنین. [1]