#کاوە محەمەد#
ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسێۆنی #گۆران#
بینووسن..لەساڵنامە و دەفتەری یاداشتەکانتاندا تۆماری بکەن، کە ئەمڕۆ دووشەممە (2019/6/10) یەکێکە لەرۆژە هەرە ڕەش و شومەکانی ئەم هەرێمە پڕ لەرەشایی و تارماییەی ئێمە،
چونکە:
1/ ئەمڕۆ کۆڵەکەیەکی دیکەی بەبنەماڵەکردنی سیستمی حوکمڕانیی هەرێم داکوتێنرا و پەرلەمان و پەرلەمانتارانی #کوردستان#یش کران بە شاهید بەسەریەوە.
2/ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان بێ بەهاتر کرا و پەرلەمانتاران نادیارترین بوونەوەری ناو هۆڵی نمایشەکان بوون.
3/رێورەسمەکەی ئەمڕۆ، پێش ئەوەی بۆ سوێندخواردنی سەرۆکی نوێی هەرێم بێت، بۆ چەسپاندنی بەمەرجەعکردنی (#مەسعود بارزانی#) و ڕەشکردنەوە و پەراوێزخستنی مێژووی خەباتی سەرکردەکانی دیکە، بەتایبەت (نەوشیروان مستەفا و مام جەلال) بوو.
4/ئەمڕۆ هەرچی شکستی حوکمڕانی (28 ساڵ)ی ڕابردووە و بە پلەی یەکەم (مەسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی) لێی بەرپرسیارن، کەچی لەرێورەسمە پڕ لەریاکارییەکەی ئەمڕۆدا هەموو ئەو شکست و نەهامەتییانەی ساڵانی ڕابردوو، بە بۆیەی برایەتی و یەکڕیزی درۆینەوە سپی کرانەوە و بە نرخی (سەرکەوتن و دەستکەوت) فرۆشرانەوە.[1]
5/رێورەسمەکەی ئەمڕۆ مەسیجی ئەوەی پێگەیاندین کە هاوپەیمانێتیی گەندەڵکارەکانی هەرێم و عیراق، بەهێزە و ئەو دەستەبژێرە شکستخواردووە لەهەر شتێکدا جیاواز و ناکۆک بن، بەڵام هەموویان بەرهەمی یەک کارگەن کە بەردەوام سیاسەت دەهاڕێت و لەئەخلاق دایدەماڵێت.
بۆیە ئەمڕۆ بە ئیمتیاز ڕۆژێکی ڕەش بوو، چونکە بەرهەمی ساڵانی تاریکی بوو و بناغەی بۆ ساڵانێکی تاریکتر دانا..