ناوی فیلم: پەیکەری دڵ
دەرهێنەر: #شوان عەتوف#
بەرهەمهێنەر: باهۆز نەسرەدین - بەختیار فەتاح (بەرهەمهێنەری هاوبەش)
ساڵ: 2019
نووسەر: عەبدولخەفار عەبدوڵڵا
مۆسیقا: #زیاد ئەسعەد#
ماوەی فیلم: 100 خولەک
$ئەکتەران$
#هەڵوێست محەمەد# بە ڕۆڵی هەڵوێست
#نزار سەلامی# بە ڕۆڵی شێرزاد
ڕێشان حەمۆ بە ڕۆڵی هیوا
#نارین ئالان# بە ڕۆڵی کەویار
#حەمەعەلی خان# بە ڕۆڵی عەلی
ئەحمەد ڕەئوف بە ڕۆڵی مام بورهان
#ژیان ئیبراهیم خەیات# بە ڕۆڵی دایکی هەڵوێست
ڕۆژان جەزا بە ڕۆڵی نەسرین
پەیکەری دڵ فیلمێکی ئەوینی، درامایی، و مۆسیقایی کوردییە. لە دەرهێنانی شوان عەتوف، کە یەکەم جارە کاری دەرهێنان بۆ فیلمێکی درێژ بکات.
بەر لەنمایشکردنی فیلمەکە ئەوە ڕاگەیەندرا فیلمەکە لە جۆری مۆسیقایی دەبێت و گۆرانییەکان لە تێکست و میلۆدی گۆرانیبێژی کورد زیاد ئەسعەد دەبن. هەڵوێست ئەوەشی گوتبوو کە (پێنج تا شەش گۆرانی بڵاونەکراوەی مامۆستا زیاد ئەسعەد لەو فیلمەدا بە دەنگی من پێشکەش دەکرێت).
ڕۆژی 31ی تشرینی یەکەمی 2018، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا فیلمی پەیکەری دڵ ڕاگەیەندرا. فیلمەکە لە تشرینی دووەمی 2018، دەستکرا بەقۆناغی وێنەگرتن. لەکانوونی دووەمی 2019، وێنەگرتنی فیلمەکە کۆتایی هات و دەستکرا بە قۆناغی مۆنتاژکردنی ڤیدیۆ و ڕێکخستنەوەی ڕەنگ.
فیلمەکە لە هەریەکە لە شارەکانی #هەولێر#، #سلێمانی# و #کەرکووک# لە 5ی حوزەیرانی 2019 نمایشکرا. بەر لەدەستپێکی نمایشی فیلمەکەش، لە هەر سێ شارەکە دەستکرا بە فرۆشتنی بلیتی پێشەکی، بەر لەنمایشی فیلمەکە ئەوا بلیتی نمایشی ڕۆژی یەکەم بەتەواوی فرۆشران. بۆ ناساندنی فیلمەکەش ستافی فیلمەکە چەند چاوپێکەوتنێکیان لە کەناڵەکانی ئاڤا و ڕووداو ئەنجامدا. لەو شارانەی فیلمەکەی تێیدا نمایشدەکرێت، چەندین پۆستەر لەسەر شەقامەکان هەڵواسران.
لەشاری سلێمانی، فیلمەکە لە ستی سینەما نمایشکرا. ستی سینەما ئاماری نمایشکردنی فیلمەکە لە سێ ڕۆژی جەژن ئاشکراکرد. فیلمەکە لە ڕۆژی یەکەم 25000 بینەری هەبوو، ڕۆژی دووەم 25000 بینەر و ڕۆژی سێیەم 26000 بینەری هەبوو. لە چەندین نمایشی فیلمەکە، ستی سینەما ڕایگەیاند تکتی فیلمەکە بەتەواوی فرۆشراون. ڕۆژی 20ی حوزەیران، ستی سینەما ڕایگەیاند فیلمەکە بووە پڕداهاتترین فیلم کە لەسینەماکەیان نمایشکرابێت، ژمارەی بینەرانی فیلمەکە تا ئەو ڕۆژە گەیشتە 26000 بینەر. [1]