پرۆژەی شەقامی 100مەتری شاری #سلێمانی# دوای ڕاگرتنی بۆ ماوەی چەند ساڵێک دووبارە بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی جێگیری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەست بەکارەکانی دەکرێتەوە و بەڕێوەبەری پرۆژەکەکش دەڵێت، ماوەی 3 ساڵ دانراوە بۆ تەواو کردنی شەقامەکە.
ئەندازیاری شارەزا ئازاد ڕەسوڵ سەرپەرشتیاری پرۆژەی 100 مەتری ڕایگەیاند: درێژی شەقامەکە 32کیلۆمەتر و نیوە لە تاسلوجەوە دەست پێدەکات تاکو شەقامی عەربەت-سلێمانی و لەوێ تەواو دەبێت، لەماوەی ڕابردووشدا هەموو ڕێکارەکانی تەواو بوبوو بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە لە ساڵی 2015 ەوە ڕاگیرا،لەئێستادا دوای چەند کۆبونەوەیەک لەگەڵ قوباد تاڵەبانی جێگیری سەرۆکی حکومەت بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا دەست بەکارەکانی بکرێتەوە.
وتیشی: بودجەی تەرخانکراو بۆ پرۆژەکە 470 ملیار دینارە بەڵام ئێمە کەمترمان کردەوە بۆ 300 ملیار دینار بەبێ ئەوەی زیان بە پرۆژەکە بگات.
لەبارەی سود و گرنگی پرۆژەکەش ئازاد ڕەسوڵ ڕوونی کردەوە:قەرەباڵغی ناوشار کەم دەکاتەوە چونکە شاری سلێمانی یەک دەروازەی هەیە کە ئەویش شەقامی تاسلوجەیە و بووەتە هۆی دروست بوونی قەرەباڵەغییەکی زۆر کە لەدوای تەواوبوونی شەقامەکە ڕێگە نادرێت ئۆتۆمبیلی بارهەڵگر بێنە ناوشار بەڵکو لەو شەقامە دەرەکییەوە هاتوچۆ دەکەن.
ناوبراو ئەوەشی وت: ماوەی دیاریکراو بۆ تەواوبوونی پرۆژەی شەقامی 100مەتری سلێمانی لە ڕۆژی دەست بەکار کردنەوە تێیدا 3 ساڵ دەبێت.[1]
#13-10-2018#