$باکووری کوردستان$
- نزیکەی هەفتەیەکە لە ناوچەی لیجەی #ئامەد# ئۆپراسیۆنێکی سەربازیی سوپای تورکیا بەردەوامە. سەربازە ئۆپراسیۆنچییەکان هەڕەشە لە گوندنشینانی ئەو ناوچەیە دەکەن و ڕێگایان پێنادەن لە ماڵەکانی خۆیان بچنەدرەوە.[1]=KTML_Quote_Begin==KTML_Style=width:32%;float:right;=KTML_Quote_Icon=❞=KTML_Quote_Content==KTML_Red=داگیرکەری تورک ئەمڕۆ ڕەشبگیریی ئەندامانی هەدەپەی لە باکوور و تورکیا کرد.=KTML_End==KTML_Quote_End=
- سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پۆلیس هەڵیکوتایە سەر ماڵان. لە دوای پشکنینی ماڵەکان، نیزامەدین تۆگوچ هاوسەرۆکی #هەدەپە# لە ئێلح و 7 کەسی تریان دەستگیرکرد. ئەو 8 کەسە دەستگیرکراوەیان گواستووەتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ئێلح.
- سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ لە گەڕەکی باغلەرباشیی ناوچەیی خەلیلیەی ڕحا پۆلیس هەڵیکوتایە سەر ماڵان و محەمەد کلچ بەڕێوەبەری ڕێکخستنەکانی هەدەپەی شاری ڕحای دەستگیرکرد. پۆلیس دەستیان گرت بەسەر کۆمپیوتەر و تەلەفونەکانی ئەندامانی ئەو ماڵانەدا کە هەڵیانکوتاوەتە سەری. لە گەڕەکی کارائۆتلاک-یش جەندرمە هەڵیکوتایە سەر ماڵی گەنجێک بە ناوی ڕەسوڵ شەکەر. ئەو گەنجەیان بە پاساوی بڵاوکردنەوەی بابەت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەستگیرکرد.[1]
- #وەزارەتی ناوخۆ#ی تورکیا لەبارەی ئەو ئۆپراسیۆنەوە ڕایگەیاند لە ئۆپراسیۆن لە ئێلح نیزامەدین تۆگوچ هاوسەرۆکی هەدەپە و 7 کەس، لە ئاگری 25 لایەنگری هەدەپە، لە ئەنقەرە 5 کەس، لە موش 1 کەس و لە مێردین 1 کەس و لە ڕحا 9 کەس، کە بە گشتی دەکاتە 49 کەس، دەستگیرکراون.[1]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/155152/0004.JPG=KTML_Photo_Alt=کاروانە سەربازییەکانی سوپای پاسداران بەرەو ڕۆژهەڵات بەڕێوەن=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/155152/0004.JPG=KTML_Photo_End=
- بەگوێرەی هەواڵێکی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، سوپای پاسداران دەستیکردووە بە گواستنەوەی ڕۆکێت و چەکی قورس بەرەو ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لە #سنە#، #مەریوان#، کامیاران، #پاوە#، #سەوڵاوا# و چیاکانی شاهۆ و کۆساڵان جێگری کردوون.[5]
- دەیان سەر ئاژەڵی مەڕدارانی شاری #پیرانشار# لە لایەن سپای پاسدارانەوە لە سنووری نێوان هەرێمی کوردستان و کوردستانی ئێراندا دەستیان بەسەردا گیرا.[7]
$باشووری کوردستان$
- سەعات 6ی بەیانی ئەمڕۆ، لە گەڕەکی ئازادی شارۆچکەی #کۆیە# پیاوێک خێزانەکەی کوشتووەو دواتریش خۆی کووشتوە.[2]
- سەرپەرشتیاری میحوەری #مەخموور#-گوێر ڕایگەیاند، هاوپەیمانان چەکدارانی #داعش#یان لە باشووری گوندی کوشاف بۆردوومانکرد و 6 چەکداریان کوژراون.[3]
- ئەنجوومەنی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیکی #شەنگال# پیرۆزبایی لە #نادیە موراد# چالاکوانی کوردی ئێزدی و دکتۆر دێنس ماکویچی داکۆکیکار لە مافی ژنان لە کۆمای کۆنگۆی دیموکراتیک کرد، کە بە شایانی وەرگرتنی خەڵاتی ئاشتیی نۆبڵ ناسێنراون لە جیهاندا.[1]
- سەرۆکی یەکێتیی هاوردە و هەناردەکاران ڕادەگەیەنێت: لەم ڕۆژانەدا نرخی خۆراک و سەوزە و میوە و کەلوپەلی تر لە کوردستان دادەبەزێت و بازرگانان جگە لە ئێران، کەلوپەل و خۆراک لە وڵاتانی دیکەوە هاوردەی هەرێم دەکەن.[6]
$دەرەوەی کوردستان$
- پۆلیسی بەریتانیا ڕایگەیاند: تەرمی کچێکی کورد بە ناوی #ئاڤان نەجمەدین# تەمەن 32 ساڵان لە ماڵەکەی خۆیدا لە شاری فێنتۆن دۆزراوەتەوە.[4]
- ئەمڕۆ پلاتفۆرمی هۆرام یەکەم کۆنفرانسی هەورامان ناسیی دەرەوە وڵاتی بە دروشمی ژیانی پێکەوە و کۆمەڵگای فرەڕەنگ لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید دەستپێکرد.[5]
- بەشی دووەمی زریپۆشەکانی دروستکراوی ڕووسی لە جۆری BMP-3 ڕادەستی سوپای عێراقی کرا و بەمنزیکانەش بەسەر یەکە سەربازییەکانی هێزەکانی وشکانی دابەش دەکرێن.[3]