بەڕێزان
ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی، مەکتەبی سیاسیی، وتەبیژی یەکیەتیی نیشتیمانیی کوردستان و ئەندامان و لایەنگران
سڵاو و ڕێز
لەگەڵتاندا لە خەمی کۆچی دوایی هەڤاڵ کاک #عادل موراد#، بەشدارین. هیوادارین هەبوونی هەڤاڵان و دۆستانی ئازیزی دیکە لە ناو یەکێتیتیی نیشتیمانیی کوردستاندا بە شێوەیەک خەم و پەژارەتان کەم بکاتەوە. دڵنیاین ئێوە لە ڕووی سیاسیی و ڕێکخستنەوە درێژە بە کار و خەباتی کاک عادل موراد دەدەن.
کاک عادل موراد بە لەش و جەستە کوردستانی بەجێهێشت، بەڵام بە دڵنیاییەوە کەسانی دیکە لە ناو یەکیەتیی نیشتیمانیی کوردستاندا بە خزمەتکردن بە ڕێبازی ئەو بەردەوامن لە تێکۆشاندا.
تەندروستیی و تەمەنی درێژ بۆ هەمووتان دەخوازین.
هاوسەرۆکانی #کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان# نیلۆفەر کۆچ و ڕێبوار ڕەشید
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان/ ک ن ک
#18-05-2018#